Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری حووسییەکانی یەمەن

ژمارەیەک چەکداری حووسییەکانی یەمەن

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سعودیە: ئێران بەردەوامە لە پڕچەککردنی حووسییەکان

هەکار عەلی

هەکار عەلی

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دەڵێ، "ئێران دنەی حووسییەکان دەدات کە هێرش بکاتە سەرمان." و ئێران بە پاڵپشتیکردن، راهێنان و پڕچەککردنی بەردەوامی چەکدارانی حووسی لە یەمەن تۆمەتبار دەکات. هاوکات هاوپەیمانێتیی عەرەبی ئاشکرای دەکات تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا، حووسییەکان 20 جار هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2026، راید قەرەملی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە کۆنگرەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ رۆژنامەڤانان رایگەیاند، ئێران بە بەردەوامی چەک و راهێنان دەداتە چەکدارانی حووسی؛ ئەمەش پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و گوتیشی: "پێمانوایە هەڵکشانی هێرشی حووسییەکان لەم قۆناخەی دواییدا بە هاندانی راستەوخۆی ئێران بووە."

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی لە هەفتەکانی رابردوودا هەوڵی پەیوەندیکردنی بە حووسییەکانەوە داوە بۆ هێورکردنەوەی شەڕەکە، بەڵام حووسییەکان رەتیانکردووەتەوە کۆببنەوە.

قەرەملی گوتی: "لە سەرەتای ئەم هەڵکشانەی شەڕدا، داوامان لێکردن لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆببینەوە بەڵام رەتیانکردەوە؛ ئەمەش دوایین پەیوەندیی نێوانمان بوو کە پێش چەند هەفتەیەک کرا."

20 هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاخالید لە ریاز لە مانگی تشرینی یەکەمدا

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، هاوپەیمانێتیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، تەنیا لەم مانگەدا، حووسییەکان 20 جار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (شا خالید) یان لە شاری ریازی پایتەخت کردووەتە ئامانج.

هاوپەیمانێتیی عەرەبی گوتی، دەبێ حووسییەکان دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانی سڤیل رابگرن، چونکە ئەم پەلامارانە مەترسیی راستەوخۆ لەسەر گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و هاتووچۆی گەشتی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دروست دەکەن.

ئەم تۆمەتانەی سعودیە بۆ سەر ئێران دوای زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنیی کوشندەی حووسییەکان دێت بۆ سەر پایتەختی ئەو وڵاتە؛ لە نێویاندا هێرشەکەی 10ی ئەم مانگە بۆ سەر فڕۆکەخانەی (شاخالید) کە بەپێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە هۆی کوژرانی 13 کەس، لەگەڵ هێرشێکی دیکەی رۆژی دووشەممەی رابردوو کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی 11ی دیکەی لێکەوتەوە.

سعودیە لەم دواییانەدا بە فەرمی رەتیکردووەتەوە بچێتە نێو هیچ ئاگربەستێک لەگەڵ حووسییەکان تاوەکو ئەو کاتەی هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن تەواوی ناوچە لەدەستچووەکانی خۆیان کۆنترۆڵ نەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە