Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆلیسی ئیسرائیل

پۆلیسی ئیسرائیل

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

جووی هاوردەی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کاروانێکی دیپلۆماسیی ئەورووپا

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

17-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد17-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

جووی هاوردەی ئیسرائیلی لە کەرتی رۆژئاوا، هێرشیان کردە سەر کاروانێکی دیپلۆماتی ئەورووپی و پەلاماری سەرۆک شارەوانییەکی فەرەنسایان دا؛ ئەمەش لە چوارچێوەی زیادبوونی زنجیرەیەک تووندوتیژی لە وەرزی رنینەوەی زەیتوون لە خاکی فەلەستین دێت.


بەگوێرەی شایەتحاڵان و دیپلۆماتکاران، رۆژی شەممە 17-10-2026، ئۆتۆمبێلی نێردە دیپلۆماسییەکانی فەرەنسا، بەلجیکا و پۆڵەندا دیپلۆماتەکانیان گەیاندبووە گوندی تەیبە (گوندێکی کریستیاننشین لە کەرتی رۆژئاوا)، کاتێک جووە هاوردە ئیسرائیلییەکان هەڵیانکووتایە سەر ناوچەکە بۆ رێگریکردن لە فەلەستینییەکان لە رنینی زەیتوون.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئیسرائیلییە دەمامکدارەکان سەرەتا هەڕەشە و سووکایەتییان بە دیپلۆماتەکان کردووە و دواتر لە بێرنارد بۆدۆ، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئۆلنۆی-ئایمێریـیان داوە کە سەر بە باڵی چەپە لە باکووری فەرەنسا و تەمەنی 78 ساڵە.

گرتەی ڤیدیۆیی دەریخستووە، بۆدۆ کە قایشێکی بە رەنگی ئاڵای سێڕەنگی فەرەنسا پێوە بووە، لە تەنیشت ئۆتۆمبێلێکەوە کەوتووەتە سەر زەوی. دوو کەس لەوانەی قسەیان لەگەڵ کردووە رایانگەیاندووە بریندار بووە، بەڵام پێویستی بە گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە نەبووە.

کەرتی رۆژئاوا لەم وەرزەی رنینی زەیتووندا ڕووبەڕووی تووندوتیژییەکی بەربڵاو بووەتەوە، چونکە جووی هاوردەی ئیسرائیلی رێگری لە جووتیارانی فەلەستینی دەکەن لە کۆکردنەوەی بەروبوومەکانیان. رۆژی هەینیش، ئیسرائیلییەکان وێنەگرێکی ئەمریکیی رۆژنامەی 'واشنتن پۆست'ـیان لە کاتی رووماڵکردندا بە سەختی بریندار کرد، هاوکات هەفتەی پێشتریش پەلاماری وێنەگرێکی ئاژانسی فرانس پرێسیان دابوو.

ئەم ئاڵۆزییانە هاوکاتن لەگەڵ رۆژانی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئیسرائیل، کە تێیدا بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاشکرا داکۆکی لە جووە هاوردەکان دەکات بۆ مسۆگەرکردنی دەنگەکانیان لە پرۆسەی دەنگدانی داهاتوودا.

ئیسرائیل بە خێرایی هێرشەکەی سەر کاروانە دیپلۆماسییەکەی سەرکۆنە کرد، بە پێچەوانەی هەڵوێستەکەی نەتەنیاهوو بۆ بریندارکردنی وێنەگرەکەی واشنتن پۆست کە فەلەستینییەکان یان چالاکڤانانی "چەپی تووندڕۆ"ـی بە بەشێک لە هۆکاری رووداوەکە لەقەڵەم دابوو. جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتی: "بە تووندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تووندوتیژانەی ئاژاوەگێڕانی ئیسرائیلی دەکەم." بەڵام ساعر رەخنەی لە کۆنسووڵخانەکانیش گرت بەوەی گەشتەکەیان لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا هاوئاهەنگ نەکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی هێرشکاران و کۆکردنەوەی بەڵگەکان بە مەبەستی ناردنیان بۆ دادگە.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە