Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. سەرچاوە: ئیرنا.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. سەرچاوە: ئیرنا.

ئێران

پزیشکیان: دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لە بەرژەوەندیی تاران و واشنتندا نییە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراقچی: ئامادەین بۆ دیپلۆماسی بەڵام بەرگریی لەخۆمان دەکەین
ئێران21-10-2026

عێراقچی: ئامادەین بۆ دیپلۆماسی بەڵام بەرگریی لەخۆمان دەکەین

پزیشکیان بۆ ئەمریکا: سەرەتا هەڕەشە و سزاکان هەڵبگرن، ئینجا گفتوگۆ دەکەین
ئێران20-10-2026

پزیشکیان بۆ ئەمریکا: سەرەتا هەڕەشە و سزاکان هەڵبگرن، ئینجا گفتوگۆ دەکەین

موحسین رەزایی: رێگە نادەین یەک گەردیش لە مادە ئەتۆمییە پیتێنراوەکەمان بنێردرێتە دەرەوە
ئێران20-10-2026

موحسین رەزایی: رێگە نادەین یەک گەردیش لە مادە ئەتۆمییە پیتێنراوەکەمان بنێردرێتە دەرەوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی خراپترین دۆخە کە وڵاتەکەی تێیکەوتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، پێویستە ئەمریکا دەست لە زۆرداری و دەستدرێژییەکانی هەڵبگرێ''.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-10-2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە رێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی هەناردەکردنی وڵاتەکەیدا گوتارێکی پێشکێشکرد و سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن رایگەیاند: ''بەدوای جەنگەوە نین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناچینە ژێرباری زۆرەملێ و زۆرداری''.

بەگوتەی مەسعود پزیشکیان، دۆخی نە جەنگ، نە ئاشتی خراپترین دۆخە تاوەکو ئێستا وڵاتەکەی تێیکەوتووە و رایگەیاند: ''ئەوەش نە لە بەرژەوەندیی ئێمەیە، نە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا''.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی وڵاتەکەی کرد، لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا و گوتی، ئێران ویستوویەتی لە رێگەی دیالۆگەوە کێشەکە چارەسەر بکات، بەڵام ئەمریکا لە وەڵامدا رێبەرەکەیانی کوشت.

مەسعود پزیشکیان رەتی ناکاتەوە وڵاتەکەی بەدوای دانوستاندنەوەیە و دەڵێت: ''دەبێ ئەمریکا دان بە مافەکانی گەلی ئێمەدا بنێت، دەست لە زۆرداری و دەستدرێژییەکانی هەڵبگرێ، ئەو کاتە دەتوانین لە تەنیشت یەکدی دابنیشین و بە ئاسانی گفتوگۆ بکەین.''

جگە لە هێرشی راستەوخۆی جەنگی 40 رۆژە کە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد، ئەمریکا قورسترین سزا و گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر ئێران. پزیشکیان ئەوەشی خستەڕوو: ''ناکرێ هەموو رێگەکان دابخەن، هەڕەشە بکەن و هاوکات داوای گفتوگۆش بکەن.''

''ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان کەمیکردووە''

 

 سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوە کرد، بەر لە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی، 75٪ـی ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لە رێگەی دەریاوە بوو، ''بەڵام ئێستا دایانخستووە و رێگەمان پێ نادەن''.

بەگوتەی مەسعود پزیشکیان، شوێنگرەوەیان بۆ رێگەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستەبەر کردووە و گوتی: ''ئێستا تەنیا 25٪ دوا کەوتووین، سەرەڕای هەموو ئەو سزایانەی کە هەن، کەمکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لە 75٪ـەوە بۆ 25٪ دابەزیوە و 50٪ەکەی دیکە قەرەبوو کراوەتەوە. 

لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکادا نابێ هیچ وڵاتێک ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبێت لەگەڵ ئێران، ئەگەرنا سزاکان ئەوانیش دەگرێتەوە. سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوە کرد: ''واشنتن گوشار بۆ وڵاتان دەهێنێت کە رێگەی زەوینیشمان لێ دابخرێ و لەگەڵ ئێمە ئاڵوگۆڕی بازرگانییان نەمێنێت''.  

وەک پزیشکیان دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی دراوسێیان توانای ئەوەیان نییە لە بەرامبەر ئەمریکادا بووەستنەوە، بەڵام خەریکە هاوکاریی ئێران دەکەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان بەردەوامە.

واشنتن گەمارۆیەکی ئاسمانی و دەریایی بێپێشینەی خستووەتە سەر بەندەر و گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران، بە ئامانجی وشککردنی سەرجەم سەرچاوە داراییەکانی ئەو وڵاتە.

لە بەرامبەردا ئێرانیش بانگەشەی بەردەوامیی داخرانی تەنگەی هورمز دەکات، کە ئەوەش کاریگەری داناوەتە سەر نرخی جیهانیی سووتەمەنی.

بابەتی پەیوەندیدار

عێراقچی: ئامادەین بۆ دیپلۆماسی بەڵام بەرگریی لەخۆمان دەکەین
ئێران21-10-2026

عێراقچی: ئامادەین بۆ دیپلۆماسی بەڵام بەرگریی لەخۆمان دەکەین

پزیشکیان بۆ ئەمریکا: سەرەتا هەڕەشە و سزاکان هەڵبگرن، ئینجا گفتوگۆ دەکەین
ئێران20-10-2026

پزیشکیان بۆ ئەمریکا: سەرەتا هەڕەشە و سزاکان هەڵبگرن، ئینجا گفتوگۆ دەکەین

موحسین رەزایی: رێگە نادەین یەک گەردیش لە مادە ئەتۆمییە پیتێنراوەکەمان بنێردرێتە دەرەوە
ئێران20-10-2026

موحسین رەزایی: رێگە نادەین یەک گەردیش لە مادە ئەتۆمییە پیتێنراوەکەمان بنێردرێتە دەرەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە