Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

درۆنێکی حووسییەکان

درۆنێکی حووسییەکان

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سعودیە کوژرانی دوو کەسی لە هێرشێکی حوسییەکاندا راگەیاند

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل: فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سووریا و عێراقدا نزیک سنووری ئێران بوونەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل: فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سووریا و عێراقدا نزیک سنووری ئێران بوونەوە

سەرۆککۆماری میسر: سعودیە دەپارێزین بەڵام هێرش ناکەینە سەر یەمەن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

سەرۆککۆماری میسر: سعودیە دەپارێزین بەڵام هێرش ناکەینە سەر یەمەن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی وزەی سعودیە دەڵێت، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی هەوڵێکی بەئامانجگرتنی کێڵگەی نەوتیی شەیبەی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی لە ناوچەی رۆژهەڵات پووچەڵکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنەکە دوو کارمەند گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی وزەی سعودیە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی درۆنێک تێکبشکێنێ هەوڵیدابوو یەکێک لە وێستگەکانی کێڵگەی شەیبە بکاتە ئامانج. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە و پاشماوەی درۆنە تێکشکێنراوەکەش، ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی یەکێک لە بەڵێندەران لە کێڵگەکە و لە دەرەوەی دیواری وێستگەکە کەوتووەتەوە.

وەزارەتی وزە ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرهەمهێنان و پرۆسەی کارکردنی کێڵگەکە دروستنەکردووە؛ دەشڵێت، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی هێرشەکە، دوو کارمەندی بیانی هەڵگری وڵاتینامەی فلیپینی و نیپاڵی گیانیان لەدەستداوە، دوو کارمەندی دیکەش کە هەڵگری وڵاتینامەی پاکستانی و هیندین بریندار بوون. 

بە گوێرەی وەزارەتی وزەی سعودیە، "لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ رێکاری پێویستیان بۆ چارەسەرکردنی رووداوەکە گرتووەتەبەر".

سەرەتای مانگی ئەیلوول، حووسییەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوانتر لە خاکی وڵاتەکەیان کرد و رایانگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دەرکردنی هێزەکانی سعودیە لە خاکی وڵاتەکەیان. 

لەو کاتەوە بە گوتەی حووسییەکان، سعودیە دەستی بە هێرشکردنە سەر هێزەکانیان کردووە و ئەوانیش بە مووشەک و درۆن هێرشیانکردووەتە سەر ناوچەکانی باشوور و ریازی پایتەختی سعودیە. بە گوێرەی یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکان، لە دەستپێکی گرژییەکانەوە سعودیە نزیکەی دوو هەزار و 500 هێرشیکردوونەتە سەر. 

بابەتی پەیوەندیدار

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

میسر رێککەوتنی لیبیا و تورکیا رەتدەکاتەوە و بە ''پووچەڵ"ـی دەزانێ

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل: فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سووریا و عێراقدا نزیک سنووری ئێران بوونەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل: فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سووریا و عێراقدا نزیک سنووری ئێران بوونەوە

سەرۆککۆماری میسر: سعودیە دەپارێزین بەڵام هێرش ناکەینە سەر یەمەن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست21-10-2026

سەرۆککۆماری میسر: سعودیە دەپارێزین بەڵام هێرش ناکەینە سەر یەمەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە