Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی تاوەری سەنتەری مەملەکەتی لە شاری ریاز، کە لە 1ـی ئابی 2023 گیراوە. (وێنە: فایز نورەدین/ فرانس پرێس)

دیمەنێکی تاوەری سەنتەری مەملەکەتی لە شاری ریاز، کە لە 1ـی ئابی 2023 گیراوە. (وێنە: فایز نورەدین/ فرانس پرێس)

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا و ناوچەکە رۆژی هەینی لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا و ناوچەکە رۆژی هەینی لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی سڤیلی سعودیە رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

دەستەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەدا هاووڵاتییەکی سعودی و هاووڵاتییەکی هیندستانی کوژراون و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانە مادییەکانی فڕۆکەخانەکەن.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، هێرشی حووسییەکان بۆ سەر ژێرخانی نەوتی و سڤیلی سعودیە گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە، ئەمەش ریازی ناچار کردووە فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی دابخات و کۆنفرانسێکی گەورەی وەبەرهێنان دوابخات.

بەپێی ئامارێکی ئاژانسی فرانس پرێس کە لەسەر بنەمای داتا فەرمییەکان ئامادەکراوە، لەم مانگەدا بە گشتی 22 کەس لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

گەمارۆی دەریایی حووسییەکان لە دەریای سووردا هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر هەناردەکردنی نەوت لە سعودیەوە، کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا.
ئەم هێرشانەی حووسییەکان دوای هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی چەند ساڵەی نێوخۆی یەمەن لە مانگی تەممووزدا دێن.

حووسییەکان سەرەتا گەمارۆی دەریاییان بەسەر سعودیەدا سەپاند و دەستیان کرد بە لێدانی کەشتی و پێگە نەوتییەکانی و لە مانگی ئەیلوولیشدا لە هێرشێکی فراواندا دەستیان بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەن لە کەناراوەکانی دەریای سووردا گرت.

لە بەرامبەردا، هێزی ئاسمانیی سعودیە بە بەردەوامی ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکات کە لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکاندان لە یەمەنی هەژارنشین.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا و ناوچەکە رۆژی هەینی لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا و ناوچەکە رۆژی هەینی لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ئێران: حەوت نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز ئاگریان گرتووە یان زیانیان بەرکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە