Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیی یەکێتیی ئەورووپا (لای راست) پێشوازیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا (لای چەپ) دەکات، لە چوارچێوەی سەردانێکی سێ رۆژە بۆ بەلجیکا پێش کۆبوونەوەیەک لە برۆکسل، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026.(وێنە: نیکۆلاس توکات/ فرانس پرێس)

وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا و ناوچەکە رۆژی هەینی لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە ناوچەی ریاز راگەیاند
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە ناوچەی ریاز راگەیاند

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی تورکیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاندووە، وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا و چەند وڵاتێکی ناوچەکە رۆژی هەینی لە شاری ئیستنەبووڵ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەکەن، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئەنقەرە رێکخراوە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا کە بە گرووپی E3 دەناسرێن، لەگەڵ هاوتاکانیان لە گرووپی نوێی "R4" کە پێکهاتوون لە تورکیا، سعودیە، پاکستان و میسر، کۆدەبنەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیەی هەستیار بکرێت، لەوانەش پرسی فەلەستین، پێشهاتەکانی یەمەن، دۆخی تەنگەی هورمز، هەروەها رێگاکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا میوانداریی ئەم کۆبوونەوەیە دەکات، کە یەکەمین جارە هەردوو گرووپەکە پێکەوە کۆدەکاتەوە. سەرچاوەکە گوتی: "ئەم حەوت وڵاتە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی (R4+E3) لەسەر دەستپێشخەریی تورکیا کۆدەبنەوە"، ئاماژەیان بەوەش کرد کە دەرفەتەکانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە قۆناخی داهاتوودا تاوتوێ دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت فیدان لە کاتی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەکەدا، سەرنج بخاتە سەر ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی "گوشارەکان لەسەر ئیسرائیل زیاد بکات" لە وەڵامی فراوانکردنی کۆمەڵگە جوونشینە نایاساییەکانی کەرتی رۆژئاوا و "هاندانی تیرۆری نیشتەجێبووان".

هەروەها فیدان جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی ئاسایشی سعودیە لە بەرامبەر هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن دەکاتەوە و جەخت لەسەر پێویستیی دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز و تەنگەی بابولمەندەب دەکاتەوە.

جگە لەوەش، هاکان فیدان هۆشداری و پێشنیازەکانی تورکیا دووپات دەکاتەوە بۆ رێگریکردن لە پەلهاویشتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بۆ سەر دەریای رەش و کۆتاییهێنان بە کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچەیەدا.

گرووپی E3 زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی پێشخستنی هاوئاهەنگیی دیپلۆماسی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دامەزرا، لە کاتێکدا گرووپی R4 لە سەرەتای ئەمساڵدا دروستبوو و میسر لەگەڵ ئەو وڵاتانە کۆدەکاتەوە کە واژۆیان لەسەر "پەیماننامەی بەرگریی مەککە" کردووە، ئەو پەیمانە بەرگرییە هاوبەشەی کە لە مانگی ئابدا لەلایەن تورکیا، سعودیە و پاکستانەوە دامەزرا.

بابەتی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە ناوچەی ریاز راگەیاند
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە ناوچەی ریاز راگەیاند

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ترەمپ: لەگەڵ ئێراندا دانوستاندن ناکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا شتێک روودەدات

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-10-2026

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دەمام لە سعودیە گەیشتە دوو کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە