کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای گەیشتنی بە فڕۆکەی سەرۆکایەتیی "ئێر فۆرس وەن" بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پام بیچ لە شاری وێست پام بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا لەگەڵ رۆژنامەڤانان قسە دەکات. 6ـی تشرینی دووەمی 2026. وێنە: ئەلێکس رۆبلێڤسکی / فرانس پرێس

ترەمپ: بە دووری دەزانم لە ئێران بدەینەوە ئەگەر گفتوگۆ بەرەو پێش بچێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراقچی دەنگۆی دیداری موحسین رەزایی و جەی دی ڤانس رەتدەکاتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-11-2026

عێراقچی دەنگۆی دیداری موحسین رەزایی و جەی دی ڤانس رەتدەکاتەوە

ترەمپ: وڵاتانی کەنداو لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکانی سەر ئێرانن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-11-2026

ترەمپ: وڵاتانی کەنداو لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکانی سەر ئێرانن

ترەمپ: ئێرانمان گەمارۆ داوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست09-11-2026

ترەمپ: ئێرانمان گەمارۆ داوە

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، وردەکاریی نوێی لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران خستەڕوو و رایگەیاند، ئەگەر لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و کردنەوەی تەنگەی هورمزدا پێشکەوتن بەدیبێت، ئەوا "زۆر دوورە" فەرمانی هێرشکردنە سەر تاران دەربکات، هاوکات ئاماری نوێی سەبارەت بە توانای مووشەکی، درۆن و ئامانجەکانی نێو ئێران خستنە روو.

بۆچی ترەمپ دەڵێت "زۆر دوورە" شەڕ دەستپێبکاتەوە؟

ترەمپ لە قسەکانیدا بۆ سی ئێن ئێن، پێنج جار ئەو دەستەواژەیەی دووپاتکردەوە کە "زۆر دوورە" پەنا بۆ هێرشی سەربازی بباتەوە و روونیکردەوە کە هەموو شتێک بەندە بەوەی تاران رێککەوتنێکی بەهێز واژۆ دەکات یان نا.

سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری پێویستنەبوونی هێرشی نوێی بۆ دۆخی داڕماوی ئابووریی ئێران گەڕاندەوە و گوتی:

❞ ئێران وڵاتێکی شکستخواردووە؛ هەر ئێستا بڵاوکرایەوە کە رێژەی هەڵئاوسانی ئەمساڵیان گەیشتووەتە 301٪. زۆر دوورە پێویست بە هێرش بکات، هەرچەندە ئەگەر ناچار بم دەیکەم، بەڵام ئێمە پێشتر زۆر بە تووندی لێماندان. من هێندە بە تووندی لێمدان کە ئێوە ناتوانن وێنا بکەن چەند گورزەکە قورس بوو. لە رووی داراییەوە بەرەو لەنێوچوون دەچن و لە رووی سەربازییشەوە لێمانداون، لە راستیدا دەتوانین بە تەواوی کۆتاییان پێبهێنین."

سێ فڕۆکەهەڵگر

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا کە سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەکە لە ئامادەیی تەواودایە و دەتوانێت بە فەرمانێک دەستپێبکات:

❞ ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆی. سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگرم لەوێن، یەکێکیان کەمێک پێش ئێستا گەیشت. تفەنگەکانمان سوار کراون و لەوپەڕی ئامادەییدان."

ترەمپ باسی لەوە کرد کە سوپای ئەمریکا ئامانجەکانی لە نێوخۆی ئێران دەستنیشان کردووە، لەنێویاندا وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی سەرەکی:
"ئێمە لە پلانەکانماندا 38 پردمان لە نێو ئێران دیاریکردووە کە دەتوانین بە تەواوی لە ماوەی یەک کاژێردا هەموویان بڕووخێنین؛ هەموویان بە زەویدا دەدەین."

سەرەڕای ئەم هەڕەشەیە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد پێی باش نییە ژێرخانی ئەو وڵاتە وێران بکات:

❞ من نامەوێت ئەوە بکەم، چونکە بنیاتنانەوەیان 10 ساڵی پێدەچێت. حەزم بە رووخاندنی پردەکان نییە؛ سەختترین شت بۆ دروستکردن پردە، ساڵانێکی زۆری دەوێت و منیش بیناسازێکی باشم."

توانای بەرگری و کۆگاکانی ئێران لە چ ئاستێکدان؟

سەبارەت بەوەی ئێران تا چەند دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، ترەمپ جەختی کردەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بە تەواوی لەنێوچووە و گوتی:
"هێرشەکانمان راناگیرێن، چونکە هیچ کەرەستەیەکی دژەفڕۆکەیان نەماوە، هەموو دژەفڕۆکەکانیان لەنێوچوون."

سەرۆکی ئەمریکا داتای نوێی لەسەر کۆگاکانی چەکی ئێران خستە روو و رایگەیاند کە دەسەڵاتی تاران تەنیا 10٪ـی توانای مووشەکی و 15٪ـی توانای درۆنەکانی بۆ ماوەتەوە:

❞ تەنیا شتێک بتوانن بیکەن لە ئاستی نزیکەی 10٪ـدایە کە هەندێک مووشەک و درۆن دروستبکەن، درۆنەکانیشیان لە دەوروبەری 15٪ـدایە، چونکە زۆربەی کارگەکانیان لەنێوچوون."

جموجووڵی دیپلۆماسی و مەرجی کۆتاییهاتنی جەنگ

ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدان کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە چڕی دەستیان پێکردووەتەوە؛ رۆژی هەینی ترەمپ پەیوەندیی بە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەرەوە کرد بۆ تاوتوێکردنی هێورکردنەوەی دۆخەکە، هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەگەڵ هاوتاکانی لە نۆ وڵاتی ناوچەکە قسەی کردووە.

لە کاتێکدا بەرپرسەکانی تاران دۆڕانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی کۆنگرێس وەک لاوازبوونی ترەمپ لێکدەدەنەوە، بەڵام ترەمپ جەختی کردەوە کە ئێران لە هەموو لایەک زیاتر پێویستی بە رێککەوتنە و لە کۆتایی هەڤپەیڤینەکەیدا گوتی:

❞ زۆرینەی ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن کە پێویست بە شەڕی نوێ نەکات، چونکە ئەوان بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن."

بابەتی پەیوەندیدار

عێراقچی دەنگۆی دیداری موحسین رەزایی و جەی دی ڤانس رەتدەکاتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-11-2026

عێراقچی دەنگۆی دیداری موحسین رەزایی و جەی دی ڤانس رەتدەکاتەوە

ترەمپ: وڵاتانی کەنداو لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکانی سەر ئێرانن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-11-2026

ترەمپ: وڵاتانی کەنداو لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکانی سەر ئێرانن

ترەمپ: ئێرانمان گەمارۆ داوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست09-11-2026

ترەمپ: ئێرانمان گەمارۆ داوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە