کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسوکاری قوربانییان تەرمی کفنکراوی ئەو منداڵانەیان لە باوەش گرتووە کە بەهۆی داڕمانی بەربەستێکی خۆڵ لە کەمپێکی ئاوارە فەلەستینییەکان لە شاری دەیرولبەلەح لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا لە 9ـی تشرینی دووەمی 2026 وێنە ئەیاد بابا/ فرانس پرێس

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یوونس شەش کوژراو و 20 برینداری

بژار زوبێر

بژار زوبێر

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یوونس لە باشووری کەرتەکە، لانیکەم شەش کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی لە غەززە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "ژمارەی ئەو کەسانەی لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل لە نێو کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە رۆژئاوای شاری خان یوونس گیانیان لەدەستدا گەیشتە شەش کەس، هەروەها زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندارن."

❞ بەرگریی شارستانی لە غەززە: ژمارەی ئەو کەسانەی لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل لە نێو کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر گیانیان لەدەستدا گەیشتە شەش کەس و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندارن"

لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل گوتی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن تاوەکو راستییەکەی روونببێتەوە. رۆژی سێشەممەش بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە حەوت کەسی دیکە کوژرابوون، کە بە گوتەی سوپای ئیسرائیل "چەکدار" بوون و کرابوونە ئامانج.

بەردەوامیی هێرشەکان لە دوای رێککەوتنی ئاگربەست

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە نێو کەرتی غەززەدا، سەرەڕای ئەوەی لە 10ـی تشرینی یەکەمی 2025ـەوە رێککەوتنی ئاگربەست چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی پشتیان پێدەبەستێت، لە دوای ئاگربەستەکەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، زیاتر لە هەزار و 600 فەلەستینی بەهۆی هێرش و تەقەی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیلیش کوژرانی حەوت سەرباز و بەڵێندەرێکی سڤیلی لە هەمان ماوەدا راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە