رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئێران داوای لە دانیشتووانی تارانی پایتەخت دەکات، ئەگەر بۆیان کرا شارەکە جێبهێڵن.
رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، حکومەتی ئێران، بە کورتە نامە هاووڵاتییانی تارانی ئاگادارکردووەتەوە و دەڵێت: "هاونیشتمانییانی سەربەرزی تاران؛ بەهۆی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی بۆ سەر تاران و چەند شارێکی گەورە، تکایە لە کاتی گونجاودا و بە پاراستنی هێمنی، گەر بۆتان دەڕەخسێت بەرەو ئەو شار و ناوەندە جیاوازەکان بڕۆن."
لە هۆشدارییەکەدا هاتووە، "هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان دابینکراون و هیچ جێگەی نیگەرانی نییە."
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش لە گوتارێکدا لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکەیان بۆسەر ئێران داوای لە هاوڵاتییان کرد لە ماڵەکانییان بمێننەوە.



