رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندیە گشتییەکانی سوپای ئێران دەڵێت؛ بە هۆی کەوتنە بەر هێرشی کەشتیی جەنگیی ''دێنا'' 104 ئەندامی سوپا کوژراون و 32 کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی یەکشەممە، 8ی ئاداری 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران( ئەرتەش) بڵاویکردەوە، 04-03-2026 لە کاتی گەڕانەوە لە ئۆپەراسیۆن کەشتی جەنگی دێنا کەوتە بەر هێرشی ئەمریکا.
لە راگەیێنراوەکەی سوپادا هاتووە، لە ناو کەشتییەکە 136 کەسی تێدا بووە ، 104 کەسیان کوژراون و 23 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی زانیاری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپا لەو 104 کەسی لە کەشتییەکەدا کوژراون تەرمی 20 کەسیان نەدوژراوەتەوە.
لەبارەی دۆخی بریندارەکان،سوپا رایگەیاند، ئەو 32 کەسەی لە ناو کەشتییەکە برینداربوون گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سریلانکا و لە ژێر چاودێریدان.
رۆژی 4ی ئاداری 2026،کەشتیی جەنگیی ''دێنا''ـی ئێران لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکادا لە کەناراوەکانی سریلانکا کرایە ئامانج.
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
رۆژی پێنجشەممە 05-03-2026 ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە فلۆریدا رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 کەشتیی ئێرانی نوقم بوون".




.jpg&w=3840&q=75)