رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی پێشبینیکردن و بەڕێوەبردنی قەیرانی کەشناسیی ئێران رایدەگەیێنێت، شەپۆلێکی بارانبارین و بای بەهێز چەندین پارێزگای ئێران دەگرێتەوە، ئەوەش کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوای تاران دەبێت.
سادق زیائیان، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی پێشبینیکردن و بەڕێوەبردنی قەیرانی کەشناسیی ئێران رایگەیاند، "لە کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە، بایەکی بەهێز لە تاران دەستیپێکردووە و تاوەکو پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، ئەمەش رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوونی هەوا لە پایتەخت."
پێشتر مانگی سووری ئێران هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەقینەوەی کۆگاکانی نەوت بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی قەبارەیەکی گەورە لە گازی ژەهراوی و گۆگرد بۆ نێو هەورەکان. مانگی سوور رایگەیاندبوو، "ئەو بارانەی دەبارێت، بارانێکی ترشی زۆر مەترسیدارە و دەبێتە هۆی سووتانەوەی پێست و تێکدانی کۆئەندامی هەناسەدان."



.jpg&w=3840&q=75)