Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

کۆنفرانسی شەکرە لە هەولێر: 14٪ـی هاونیشتمانییان شەکرەیان هەیە

هۆرڤان رەفعەت

هۆرڤان رەفعەت

12-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

هۆرڤان رەفعەت ، پەیامنێری سیاسی و مەیدانیی تۆڕی میدیایی رووداوە لە شاری هەولێر.
 
هۆرڤان لە 23ی حوزەیرانی 1995 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان. دوای ئەزموونی کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستپێشخەرییە میدیاییەکان، لە ساڵی 2016 کاروانی رۆژنامەڤانیی خۆی دەستپێکرد.
 
لە ساڵی 2020 وەک پەیامنێر پەیوەندیی بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و لەو کاتەوە رووماڵی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. لە ساڵی 2024 وەک پەیامنێری سیاسی لە نووسینگەی سەرەکیی رووداو لە هەولێر دەستبەکار بوو.
 
لە چوارچێوەی کارە نێودەوڵەتییەکانیدا، رووماڵی لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، سووریا، تورکیا و لوبنان ئەنجامداوە. لە دیارترین کارە مەیدانییەکانی، رووماڵکردنی لووتکەی عەرەبی-چینی لە ریاز و بوومەلەرزەکەی ساڵی 2023ی تورکیا و سووریا بوون.
 
هۆرڤان رەفعەت، بە توانای باسکردنی پرسە سیاسییە ئاڵۆزەکان و پێشکەشکردنیان لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکی ورد و روون دەناسرێتەوە.

هۆرڤان رەفعەت
هۆرڤان رەفعەت12-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

لەنێو یەکەمین کۆنفرانسی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە هەولێر باسی نەخۆشی شەکرە و ئەو نەخۆشییانەی دیکەیە کە دەشێت تووشی مرۆڤ ببن و ببنە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی.

پزیشکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراقەوە هاتوون تاوەکو باسی کەیسە ئاڵۆز و سەرنجڕاکێشەکانی پەیوەست بە کوێرەڕژێنەکان، نەخۆشییەکانی رژێنی دەرەقی، گرفتەکانی رژێنی ئەدریناڵین و بەرزیی پەستانی خوێن بکەن.

ئامانج لە کۆنفرانسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی کلینیکی، هاندانی فێربوونی زیاتر و ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونی پسپۆڕانە.

د. مازیار جەبار، سەرۆکی کۆنفرانسی شەکرە و کوێرەڕژێنەکانە بە رووداو گوت: باسی چارەسەری نەخۆشییەکان دەکەین بە شێوازی حاڵەتی زیندوو، واتە ئەو نەخۆشانە دەهێنین کە لە بواری کردەیی و لەنێو کلینیکەکان بینیومانن و نەخۆشییەکەیان دەگمەن و ئاڵۆزە، هاتووین لێرە باسمان کردووە و چارەسەریشیمان خستووەتەڕوو. 

پسپۆڕانی تەندروستی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان و پێشخستنی باشترین رێکارەکان لە بواری چاودێریی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکاندا، کاردەکەن تا ستانداردە پزیشکییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز بکەنەوە.

د. مەهدی حەمەدئەمین، بەڕێوبەری سەنتەری گەلیاوا بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان دەڵێت: جیاوازیی ئەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە تێیدا نەخۆش سەنتەرە بۆ باسکردنی کێشەکان و لێرەدا باس لە نەخۆشییە دەگمەنەکانی کوێرەڕژێنەکان کراوە کە تاوەکو ئێستا کەمتر بایەخیان پێدراوە.

د. حەیدەر ئەیاد، پسپۆڕی شەکرە لەبارەی کۆنفرانسەکەوە گوتی: ئەم سیمینیارانەی لێرە پێشکێشکران زۆر بەسوود بوون بۆ ئێمە وەکو پزیشکەکان، کە بابەتی شەکرە و نەخۆشییەکانی غودە گرنگن لامان، لێرە زانیاریی باشمان دەستکەوت تاوەکو شێوازی کارکردنمان بۆ چارەسەر بگۆڕین بە باشتر و بەرزتری بکەینەوە بۆیە، ئەمە یەکێکە لە باشترین کۆنفرانسەکان''.

ئامانجی سەرەکی ئەم پزشکانە رێگرییە لە تووشبوونی زیاتری خەڵک بە شەکرە، چونکە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ٪14ـی خەڵکی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە لەکاتێکدا بەپێی ستاندارەدە جیهانییەکان دەبووایە ٪10 بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە