Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مووچەی 51 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دوادەکەوێت؛ پارەی پێویست بەردەست نییە

رەنجە جەمال

رەنجە جەمال

16-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال16-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، نزیکەی 51 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست، کە لەسەر داهاتی نێوخۆ مووچە وەردەگرن، بەهۆی کەمیی داهات و نەناردنی 120 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە، مووچەیان دوادەکەوێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راستە ئەم مانگە مووچەی گرێبەستەکان دوادەکەوێت، بەڵام هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە پێیان بدرێت."

لە مانگەکانی رابردوودا، فەرمانبەرانی گرێبەست دوو بۆ سێ رۆژ دوای فەرمانبەرانی هەمیشەیی مووچەیان وەردەگرت، بەڵام ئەم مانگە پێیان گوتراوە کە بەهۆی کەمیی داهاتی نێوخۆوە، پارەی پێویست بۆ مووچەکانیان بەردەست نییە.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، هۆشداریی "وەرگرتنی هەڵوێست" دەدات و دەڵێت: "لە دۆخەکە تێدەگەین، بەڵام ئەرکی حکومەتە و نابێت مووچەکانمان دوابکەوێت."

گرێبەستەکان داوای چارەسەری ریشەیی دەکەن و دەیانەوێت بخرێنە سەر لیستی مووچەی گشتی. تۆڵاز محەممەد، نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا، داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا "شەڕیان بۆ بکات."

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی، ئەو گرێبەستانەی لەسەر داهاتی نێوخۆ مووچە وەردەگرن، مانگانە نزیکەی 37 ملیار دیناریان پێویستە. مووچەی گرێبەستەکان، کە زۆربەیان مامۆستایانی وانەبێژ بوون، بەگوێرەی بڕوانامە لە نێوان 250 هەزار بۆ 600 هەزار دینارە، هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەریش لە نێوان 850 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە