

هەواڵەکانی رەنجە جەمال
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر. <br /> بەدرێژایی شەڕی داعش2014-2017،رووماڵی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانی كردووە بەرامبەر داعش لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ. بەشداربووە لە رووماڵكردنی شەڕی نێو گەڕەكەكانی شاری موسڵ 2016-2017.
بەر لە دەستپێكردنی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو، وەك پەیامنێر وەرگیراوەو بەشداری خولی پەرەوردە و پێگەیاندنی پەیامنێرانی رووداوی كردووە لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە.
زیاتر لە 1000ڤیتی، هەواڵ، سەدان رووماڵی رووداوە سیاسی، ئابووری، سەربازی، رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكانی ئەنجامداوە.
رەنجە جەمال، بەر لە هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ ، یەكەم ڤیتی لە راگەیاندنی كوردیدا لەسەر جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە دەشتی قەراج و سنوورەكانی نێوان پارێزگای نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین ئامادەكرد .
لە 30ی ئایاری 2016 ڤیتییەكی مەیدانی لەسەر دەستگیركردنی دوو چەكداری داعش لە سنووری گوندە كاكەییەكانی رۆژئاوای قەزای خەبات و چۆنیەتی دەرهێنان و خۆبەدەستەوەدانی دوو چەكدارەكە لەنێو تونێلێك لە ڤیتیەكەدا پیشاندا و، ئەو ڤیتییە لەلایەن زۆر كەناڵی جیهانی و كەناڵە ئەندامەكانی ئینێكس بڵاوكرایەوە.









