Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق: پێویستە هەموو هێزە بیانییەکان عێراق جێبهێڵن

عەزیز شەرکانی

عەزیز شەرکانی

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەزیز شەرکانی
عەزیز شەرکانی08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەموو هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە و عێراق بچنە دەرەوە و داوای رێککەوتنێکی ئەمنیی گشتگیری کرد کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە. هەروەها جەختیکردەوە کە پاوانکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت، بەندە بە "کشانەوەیەکی راستەقینە"ی هێزەکانی ئەمریکاوە.


رۆژی شەممە، 8ـی ئابی 2026، عەلی دیفاعی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێویستە عێراق بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە سەروەریی وڵات و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات."

سەبارەت بە هاوپەیمانییەکی نوێی سێقۆڵی لەنێوان سعوودیە، تورکیا و پاکستان، دیفاعی، پرسیاری لەبارەی بەدەرکردنی عێراق و ئێران لەو رێککەوتنە کرد و گوتی: "ئامانج لە بەستنی ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە بەدیهێنانی ئاسایشی هاوبەشە لە ناوچەکەدا؛ باشە، ناوچەکە کوێیە؟ بۆچی ئەم رێککەوتنە عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدەرکردووە؟"

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی پێیوایە، بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییەکی راستەقینە، "یەکەم، دەبێت هێزە بیانییەکان بچنە دەرەوە. دووەم، دەبێت ئەم ناوچەیە هەموو کاروباری خۆی و لە سەرووی هەمووشیانەوە دۆسیەی ئەمنی، بەدەستی خەڵکی ئەم وڵاتانە خۆیانەوە بەڕێوەببات."

هەروەها داوایکرد، رێککەوتنێکی ئەمنیی گشتگیر هەبێت و گوتی: "با هەموو وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە و بەرەو هاوبەشییەکی هەرێمی بڕۆین بۆ پاراستنی ئەم ناوچەیە."

لەبارەی پاوانکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت تاوەکو 30ـی ئەیلوول، عەلی دیفاعی رایگەیاند، "ئەمە داواکارییەکی کۆنی لێڤەگەڕ و داواکارییەکی دەستووریی چەسپاوە؛ بەڵام پاوانکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت، یەکەم، پێویستی بە کشانەوەیەکی راستەقینەی هێزە بیانییەکانە، کە هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین. ئێمە قبووڵی ناکەین ناونیشانەکان بگۆڕدرێن؛ نامانەوێت تەنیا گۆڕینی ناوەکان بێت، واتە هێزەکان لەسەر زەوی بمێننەوە و ناونیشانیان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانەوە بگۆڕدرێت بۆ راوێژکار و شارەزا."

دیفاعی، رۆڵی گرووپە چەکدارەکانی بەرزنرخاند و رایگەیاند، "رۆڵێکی قارەمانانەیان لە پاراستنی عێراقدا گێڕا و بوونیان کاتێک پێویستە کەلێن و کەموکوڕی لە پاراستنی سەروەری و ئاسایشی دەوڵەتدا هەبێت." بەڵام جەختیکردەوە: "ئەگەر دەوڵەتی عێراق توانای تەواوی بەدەستهێنا، بەشێوەیەک کە کەس نەوێرێت دەست بۆ سەروەریی عێراق ببات، ئەوکات هیچ گرووپێکی چەکدار یان چەکێک لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت نامێنێت."

سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هۆکاری دواکەوتنەکەی بۆ "ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییەکان" و پشووەکان گەڕاندەوە، بەڵام پێشبینیکرد "زۆرینەی کابینەکە لەماوەی 2 هەفتەی داهاتوودا تەواوبکرێت و دەنگی لەسەربدرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە