Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزشکردن

وەرزشکردن

تەندروستی

توێژینەوەیەک باشترین جۆری وەرزش بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، شەکر و کۆلیسترۆڵ ئاشکرا دەکات

بڕوا فەرهاد

بڕوا فەرهاد

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو- تەندروستی

توێژینەوەیەک لە چین دەریخستووە کە هیچ جۆرێکی دیاریکراوی وەرزش بە تەنیا ناتوانێت هەموو لایەنەکانی کۆنیشانەی زیندەچالاکییەکان چارەسەر بکات، بەڵکو کاریگەریی وەرزشەکان بەپێی ئەو ئامانجە تەندروستییە دەگۆڕێت کە کەسەکە دەیەوێت پێی بگات.

توێژەران لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی نۆرمەڵی پەکین لە وڵاتی چین شیکارییان بۆ نزیکەی 3 هەزار بەشداربوو کردووە و کاریگەریی 10 جۆری جیاوازی وەرزشیان بەراورد کردووە، دەرکەوتووە:

- بۆ کێشی جەستە، قەبارەی کەمەر و شەکری خوێن: تێکەڵەی وەرزشی هەوایی (وەک راکردن و مەلە) و وەرزشی هێز (وەک بەرزکردنەوەی قورسایی) بە کاریگەرترین دادەنرێت.

- بۆ کەمکردنەوەی رێژەی چەوریی جەستە: وەرزشی وەکو راکردنی خێرا، پاسکیل سواری و سکواد باشترین ئەنجامی هەبووە.

- بۆ کۆلیسترۆڵی گشتی و چەوریی سیانی: وەرزشی  وەک راکردنی خێرای ماوەکورت و بازدانی بەرز  کاریگەرترین بووە.

- بۆ بەرزیی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵی باش (HDL): وەرزشە چینییە باوەکان، وەک "تای چی"، زۆرترین سوودیان هەبووە.

د. یاقی شوێ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند: "پێویستە وەرزش بەگوێرەی گرفتە کەسییەکان هەڵبژێردرێن."

د. یاقی شوێ ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات و دەڵیت "سەرەتا لە رێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە هۆکارە سەرەکییەکانی مەترسیی تەندروستی دەستنیشان بکرێت و دواتر بەپێی ئەو زانیارییانە، جۆری وەرزشی گونجاو هەڵبژێردرێت"

کۆنیشانەی زیندەچالاکییەکان، کۆمەڵێک هۆکاری مەترسین وەک بەرزیی پەستانی خوێن، بەرزیی شەکری خوێن، ناڕێکیی ئاستی چەورییەکان و قەڵەویی ورگ، کە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە