Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤایرۆس

ڤایرۆس

تەندروستی

بۆ یەکەمجار، زیرەکیی دەستکرد 16 ڤایرۆسی نوێ دروستدەکات

بڕوا فەرهاد

بڕوا فەرهاد

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو-تەندروستی

توێژەران لە ئەمریکا، بۆ یەکەمجار مۆدێلێکی ژیریی دەستکردیان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی ڤایرۆسێکی نوێ کە پێشتر هەرگیز لە سروشتدا بوونیان نەبووە.


توێژەران لە زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا  مۆدێلێکی ژیریی دەستکردیان بە ناوی "Evo" راهێنا لەسەر شیکردنەوەی زیاتر لە 9 تریلیۆن نوکلیۆتید "یەکەی پێکهێنەری DNA'' کە لە ملیۆنان زیندەوەری وەک ئاژەڵ، رووەک و میکرۆب وەرگیراون. ئەمەش وایکردووە کە مۆدێلەکە لە شێوازی پێکەوەبەستنی بۆماوەیی تێبگات.

بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە، توێژەرانی زانکۆ ئەمریکییەکە سەرنجیان خستە سەر ڤایرۆسێک بە ناوی Phi X-174 کە زیاتر لە 100 ساڵە ناسراوە و تەنیا هێرش دەکاتە سەر بەکتریای E. coli، دوای ئەوەی ژیرییە دەستکردەکە لە جینۆمی ئەم ڤایرۆسە و نزیکەی 15 هەزار لە خزمەکانی کۆڵییەوە، نزیکەی 700 هەزار جینۆمی نوێی پێشنیاز کرد.

توێژەران، 285 لەو جینۆمە پێشنیازکراوانەیان هەڵبژارد و لە تاقیگەدا دروستیان کردنەوە، لە ئەنجامدا، 16یان بوونە ڤایرۆسی زیندوو و کارا کە پێشتر لە سروشتدا بوونیان نەبووە، ئەم ڤایرۆسە نوێیانە، هاوشێوەی ڤایرۆسە سەرەکییەکە، هێرشیان کردە سەر بەکتریای E. coli و دەستیان بە زۆربوون کرد، توانیان ئەو بەکتریایانە لەناوببەن کە بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسە سروشتییەکە پەیدا کردبوو.

د. ساموێل کینگ سەرپەرشتیاری توێژینەوکە لە زانکۆی ستانفۆرد جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەو ڤایرۆسە نوێیانە بە تەواوی بۆ مرۆڤ بێ زیانن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە