Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا؛ لە زانکۆی سلێمانی ئافرەتێک بووە پرۆفیسۆری شێرپەنجە

سیپان رۆژهەڵاتی

سیپان رۆژهەڵاتی

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیپان رۆژهەڵاتی
سیپان رۆژهەڵاتی13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو دیجیتاڵ 

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئافرەتێک توانی بەرزترین پلەی زانستی لە یەکێک لە ئاڵۆزترین پسپۆڕییە پزیشکییەکاندا بەدەستبهێنێت. دکتۆر هاژە عەبدوڵڵا، دوای ساڵانێکی درێژ لە توێژینەوەی کلینیکی، لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانییەوە نازناوی "پڕۆفیسۆر"ی لە پسپۆڕیی شێرپەنجەی پزیشکی (Medical Oncology) پێبەخشرا.


پرۆفیسۆر هاژە عەبدوڵڵا، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی، پەیامێکی ئاراستەی ئافرەتان و نەوەی نوێ کرد و گوتی: "هەستم زۆر خۆشە کە وەک ئافرەتێک توانیم دووپاتی بکەمەوە کە ئێمە دەتوانین توانا زانستییەکانی خۆمان بسەلمێنین و شانبەشانی پیاوان خزمەت بە کۆمەڵگەکەمان بکەین. ئەم پلەیە بە ماندووبوونێکی زۆر و لە دوای چەندین ساڵ کارکردن بەدەستهاتووە."

ئەو پڕۆفیسۆرە ئاماژەی بەوە کرد، زۆربەی توێژینەوەکانی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی تایبەتمەندانە لەسەر نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمک، سی، کۆڵۆن و کۆئەندامی هەرەس بووە و داوای لە پزیشکە گەنجەکانیش کرد درێژە بەو کاروانە زانستییە بدەن.

هۆشدارییەکی جیهانی؛ 2030 ساڵێکی مەترسیدارە

پڕۆفیسۆر هاژە عەبدوڵڵا هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهان و کوردستان دا و ئاماژەی بەوە کرد: "پێشبینییە جیهانییەکان بۆ ساڵی 2030  زۆر ترسناکن؛ چاوەڕوان دەکرێت رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە 40% بەرز ببێتەوە. بەجۆرێک لە هەموو سێ ئافرەتێک یەکێکیان و لە هەموو دوو پیاوێک یەکێکیان ئەگەری تووشبوونیان هەیە."

سەبارەت بە دۆخی کوردستان، هاژە عەبدوڵڵا باسی لە توێژینەوەیەکی هاوبەش کرد کە لەگەڵ پڕۆفیسۆر مایکل هیوسن کردوویانە و گوتی: "خۆشبەختانە رێژەی تووشبوونی ئافرەتان بە شێرپەنجەی مەمک لە کوردستان هێشتا کەمترە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ستانداردە جیهانییەکانمان تێنەپەڕاندووە، بەڵام رێژەکە بە گشتی لە بەرزبوونەوەدایە."

نەبوونی سیستمێکی یەکگرتووی ئامار

یەکێک لەو گرفتانەی کە ئەو پرۆفیسۆرە تیشکی خستەسەر، نەبوونی سیستەمێکی یەکگرتووە بۆ تۆمارکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە کوردستان. گوتیشی: "تاوەکو ئێستا زانیارییەکی تەواومان نییە، چونکە سیستەمێکی یەکگرتوومان نییە بۆ تۆمارکردنی هەموو ئەو کەسانەی تازە تووش دەبن یان بەو نەخۆشییە گیان لەدەست دەدەن. دەستمان بەو پرۆسەیە کردووە و پێویستمان بە هەماهەنگیی هەموو پارچەکانی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی لە دوو ساڵی داهاتوودا ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا بێت."

کام جۆرە شێرپەنجە باوترە؟

بەپێی گوتەکانی ئەو پسپۆڕە، شێرپەنجەی مەمک لە پلەی یەکەمی بڵاوبوونەوەدایە، لە دوای ئەویش شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێخۆڵە، پاشان شێرپەنجەی سییەکان و گەدە دێن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە رێژەی تووشبوون لەنێو پیاواندا زیاترە وەک لە ئافرەتان، ئەمەش بەهۆی ژینگەی کارکردنیان و بەرکەوتنیان لەگەڵ ماددە کیمیایی و "کاربۆئۆکسیجینەکان" لە کارگە، بەنزینخانە و دارتاشەکاندا.

رێگەکانی خۆپارێزی و پشکنینی پێشوەختە

پڕۆفیسۆر هاژە جەختی کردەوە کە دەتوانرێت بە رێژەی 60% رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە بکرێت ئەگەر مرۆڤ پەیڕەوی رێنماییە تەندروستییەکان بکات، لەوانە:

1. نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە و دوورکەوتنەوە لە کحول.
2. نەخواردنی خواردنە خێراکان (Fast Food) و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور و خواردنە قوتووەکان.
3. ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام و خواردنی میوە و سەوزە.

لە کۆتاییدا، دکتۆر هاژە رێنمایی هاووڵاتییانی کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە (Screening) بەم شێوەیەی خوارەوە:

• شێرپەنجەی مەمک: ئافرەتانی سەروو 40 ساڵ.
• شێرپەنجەی ملی منداڵدان: ئافرەتانی سەروو 20 ساڵ کە هاوسەرگیرییان کردووە.
• شێرپەنجەی کۆڵۆن: پیاوان و ژنانی سەروو 40 ساڵ.
• شێرپەنجەی سییەکان: جگەرەکێشەکان لە تەمەنی 55 ساڵییەوە، ئەوانەی ساڵانێکی زۆرە جگەرە دەکێشن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە