Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

57 بەرپرس لەسەر گەندەڵی لە سەڵاحەددین دەستگیرکراون و دەستبەسەر سەدان ملیار دیناردا گیراوە

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو - دیجیتاڵ


لە پارێزگای سەڵاحەددین، رێژەی بێکاری و هەژاری 30%ی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 36 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، هاوکات لە سێ مانگدا 57 بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون.


خالید سەدام، سەوزەفرۆشێکە و دەڵێت، "تەماتە و پەتاتە دەفرۆشم بۆ ئەوەی منداڵەکانم بەخێو بکەم، داهاتی رۆژانەم پێنج هەزار یان دە هەزار دینارە، کەچی بەرپرسێک دێت و 10 ملیار دینار بە یەکجار دەدزێت."

لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی ئەو بەرپرسانەدا دەستیان بەسەر 240 ملیار دینار، 35 ملیۆن دۆلار، ئاڵتون، خانووبەرە و ئۆتۆمبێلی گرانبەهادا گرتووە.

عەلی ئەحمەد، کە ئاو دەفرۆشێت، دەڵێت، "کام بەرپرس دەهێنیت دزە. لە ساڵی 2020ـەوە بۆ مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ناوم نووسیوە و تاوەکو ئێستا نەهاتووەتەوە، چونکە ئەوان سەرقاڵی دزین."

شاهر سەعد، ماسیفرۆشێکە و باس لەوە دەکات، "ئەوە پارەی هاونیشتمانییانە، هی من و تۆیە. یەکێکیان گرتووە 50 بۆ 70 ملیار دیناری بردووە، ئێمە لەبەر زۆریی پارەکە نازانین ژمارەکانیش بڵێین."

بۆ دوو ساڵە پارێزگای سەڵاحەددین بودجەی نییە و کارکردن لە 280 پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا بەهۆی نەبوونی پارەوە راگیراوە.

سەمیە خابروی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "گەندەڵی بووەتە دەوڵەتێکی گەورە و هەموو دەزگاکانی حکومەتی گرتووەتەوە. ئەم هەنگاوەی حکومەت بوێرانە و گرنگە و ئێمە دەستیان دەگوشین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گ

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە