Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەنزینی 'پێلەقە' بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان تێکدەدات و مەترسیشە بۆ شۆفێران

رەنجە جەمال

رەنجە جەمال

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو - دیجیتاڵ

بازاڕی بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی کە بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لە نرخی گشتی دەفرۆشرێت، تەنگی بە شۆفێران هەڵچنیوە و زیانێکی زۆری بە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان گەیاندووە؛ لە هەولێریش بەو جۆرە سووتەمەنییە نایاساییانە دەگوترێت "پێلەقە".


رۆژانە بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی کە لە هەندێک بەنزینخانەی ڕێگەی هەولێر - دهۆک دەفرۆشرێت، کێشەی گەورە بۆ شۆفێران دروست دەکات. مەڕوان نیحۆ، کە کاسبکارە و بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەی بەو بەنزینە تێکچووە، ڕایگەیاند کە تۆبەی کردووە و داوا لە شۆفێرانی دیکەش دەکات ئەو بەنزینە نۆڕماڵە هەرزانە نەکرێن. لە لایەکی تریشەوە، عەدنان گەیلانی کە فیتەرە، ئاماژەی بەوە کرد کە نیوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەردانی گەراجەکەیان دەکەن، بزوێنەریان بەهۆی خراپیی بەنزینەوە داگیراون و تێکچوون.

بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سامانە سروشتییەکان، پێویستە ئۆکتانی بەنزینی نۆڕماڵ لە نێوان 89 بۆ 91 بێت، نابێت هیچ ماددەیەکی میسانۆڵ و ئیسانۆڵی تێدابێت و ئۆکسجینەکەشی لە 1.3 تێپەڕ نەبێت. بەڵام پشکنینەکان پێچەوانەی ئەمەیان سەلماند؛ بۆ نموونە، بەنزینی یەکەم ئۆکتانی 87.7 بوو، میسانۆڵەکەی 8.47 بوو و ئۆکسجینەکەی گەیشتبووە 6.82. بەنزینی دووەمیش ئۆکتانی 88.3 بوو، بڕی میسانۆڵەکەی 17 بوو و ئۆکسجینی گەیشتبووە 12. تەنها بەنزینی سێیەم بەشێکی زۆری مەرجەکانی تێدا بوو کە ئۆکتانی 91.4 بوو و میسانۆڵەکەی سفڕ بوو.

رەوشەکەی ناو بازار و فرۆشتنی ئەم بەنزینە نزمە وای کردووە کە دەسەڵاتداران بێدەنگ نەبن، بە جۆرێک تەنیا لە هەولێر و لە سەرەتای قەیرانی بەنزینەوە، زیاتر لە 90 بەنزینخانە بەهۆی کوالێتی نزمەوە سزادراون.


بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە