Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

رۆژی خۆشەویستی لە چین؛ ئاهەنگ گەرمە و بازاڕی هاوسەرگیری ساردە

مەهدی فەرەج

مەهدی فەرەج

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

هاوکات لەگەڵ ڤێستیڤاڵی "چیشی" کە بە رۆژی خۆشەویستی لە چین ناسراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی پرۆسەی هاوسەرگیری دەکەن روو لە کەمبوونەوەیە. هۆکارەکەشی بۆ دۆخی ئابووری، کارکردنی زۆر و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی دەگەڕێندرێتەوە.


ئەمڕۆ 19-08-2026،  کە لە ساڵنامەی چینیدا بە رۆژی "چیشی" ناسراوە، زۆرێک لە هاوژینان ئەم رۆژە هەڵدەبژێرن بۆ واژۆکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری. لیو جو هانگ، یەکێکە لەو کەسانەی ئەمڕۆ هاوسەرگیری کردووە و دەڵێت: "ئەمڕۆ 7ی مانگی 7ـەیە، فێستیڤاڵی چیشییە. ئێمە زۆر دڵخۆشین. ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری دەکەین و زۆر پەرۆشین."

بەپێچەوانەی پەرۆشیی هاوژینە نوێیەکان، ئامارە فەرمییەکان پیشانی دەدەن کە پێکهێنانی هاوژینی لە چین لە کەمبوونەوەدایە. لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا تەنیا 3.2 ملیۆن گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆکراون، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 7.5٪ کەمترە. هاوکات، 1.38 ملیۆن حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.

وو کیان، کە تازە هاوسەرگیری کردووە، باس لەوە دەکات کە هۆکاری ئابووری یەکێکە لە گرفتەکان و دەڵێت: "لە ئێستادا هیچ پلانێکی منداڵ خستنەوەمان نییە، سەرەتا دەست بە پەیداکردنی پارە دەکەین. لە پلانماندایە بۆ ماوەیەک لە پەکین بمێنینەوە بۆ دەرفەتی کارێکی باش."

بۆ هاندانی گەنجان بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری، حکومەت چەندین ئاسانکاری کردووە. لە بنکەکانی تۆمارکردنی هاوسەرگیری، پرۆسەکە تەنیا 10 خولەک دەخایەنێت و پێویستی بە ئامادەبوونی شایەت و کەسوکار نییە.

ژاو شوانگ، ئەندامی کۆمەڵەی هاوسەرگیری لە پەکین، دەڵێت: "ئێمە ئاهەنگی بێبەرامبەر بۆ هاوسەرە تازەکان بە هەردوو ستایلی چینی و رۆژئاوایی سازدەکەین. شانۆ، رازاندنەوە، رووناکی، چالاکیی هونەری و ژەمی خواردن بۆ هاوسەرە نوێیەکان و خێزانەکانیان دابین دەکەین."

ڤێستیڤاڵی "چیشی" دەکەوێتە حەوتەمین رۆژی حەوتەمین مانگ لە ساڵنامەی چینیدا و مێژووەکەی بۆ نزیکەی 200 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەفسانەکە باس لە خۆشەویستیی نێوان "نیلۆ"ی شوانکار و "ژینۆ"ی تەشیڕێس دەکات کە بەهۆی فەلەکەوە لێک جیادەکرێنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە