
هەواڵەکانی مەهدی فەرەج
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.
كاری راگەیاندنی بۆ یەكەمجار لە كانوونی دووەمی 2019 لە تۆڕی میدیایی رووداو دەستپێكردووە. بەشداری خولی راهێنانی پەیامنێری كردووە لە رووداو.
مانگی كانوونی دووەمی 2019 ڤیتییەكی سەبارەت پیرەژن و پیرەمێردێكی خاوەن پێنج شەهید لە گوندێكی قەزای ئاكرێ ئامادەكرد، ڤیتییەكی بووە هۆی ئەوەی ئاوڕ لەو پیرەژن و پیرەمێردە بدرێتەوە.
لە ئایاری 2019 لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو لەگەڵ تیمێكی رووداو نێردرایە وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەند فیچەری لەسەر شێوازی ژیان، شوێنەوارە مێژووییەكان، پێشكەوتنی تەكنەلۆژی و پیشەسازی چین ئامادەكرد. هەروەها بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشداری لە بوولتەنەكانی هەواڵدا كرد لە شوێنە جیاجیاكانی چینەوە. فیچەرەكانی بینەری زۆریان هەبوو وڵاتی چین، دوای بڵاوبوونەوەیان كونسوڵی چین لە هەولێر گوتی "هەر كەسێك ئەگەر نەتوانێت بچێتە چین با سەیری فیچەرەكانی رووداو لە چین بكات".
مەهدی فەرەج، لە 2ی كانوونی یەكەمی سالی 1993 لە شارۆچكەی كەلەكچی پارێزگای دهۆك لەدایكبووە. بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی دهۆك وەرگرتووەو، بروانامەی دیپلۆمی بەرزی لە وانە گوتنەوە لە زانكۆی وارشۆ- پۆلۆنیا وەرگرتووە.
لە مانگی تەممووزی 2017 بۆ رێزگرتن لە كارەكانی لەلایەن بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا نێردراوە بۆ نیپاڵ بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرۆگرامی زانیاری نێودەوڵەتیIIP .
جگە لە زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی و عەرەبی دەزانێت.
مەهدی ژیانی هاوبەشی پێكنەهێناوە و سەڵتە. خوولیای گەشتكردن و ناسینی كولتوورە جیاوازەكانە و تائێستا گەشتی بۆ 27 وڵاتی ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقیا كردووە.












