Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە قەرەهەنجیر یەکەمین فێستیڤاڵی هەنجیر و بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکووک، بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی هەنجیر، بەرهەمی خۆماڵی و کاری دەستی بە بەشداریی جووتیارانی 12 گوندی سنوورەکە کرایەوە؛ بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکەش بە رووداویان راگەیاند چالاکییەکەیان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.





فێستیڤاڵەکە لەسەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک - سلێمانی سازکراوە و تێیدا جووتیاران باشترین جۆرەکانی هەنجیر و میوەی خۆماڵیی باخ و رەزەکانی قەرەهەنجیریان خستووەتەڕوو. بەهۆی شوێنە ستراتیژییەکەیەوە، ئامادەبوونی کڕیاران و گەشتیاران قەرەباڵخی و بازاڕێکی گەرمی لە سنوورەکە دروستکردووە.

جووتیارانی گوندەکانی ساتی، گۆران، خالۆبازیانی و بنە، زۆرترین بەرهەمی هەنجیریان هێنابووە فێستیڤاڵەکە.

سەردار سەدرەدین، جووتیارێکی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە بە رووداوی گوت: "ساڵانە لەم سنوورە بەرهەمێکی زۆرمان هەیە و پێویستە هەموو ساڵێک ئەم فێستیڤاڵە لە قەرەهەنجیر بکرێت، چونکە کەرکووک بەیەکەوە گرێدەدات لەسەر رێگەیەکی ستراتیژی و ناوچەکەش خاکێکی زۆر بەپیتی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هەنجیر، هەنار و میوەکانی دیکە."

یەکێک لە جۆرە دیارەکانی هەنجیر لە فێستیڤاڵەکەدا، هەنجیری گوندی "بنە" بوو کە بەهۆی گەورەیی قەبارەکەیەوە سەرنجی سەردانیکەرانی راکێشابوو.

سەباح حەمەزایەر، جووتیارێکی سنوورەکەیە و لەبارەی بەرهەمەکەیەوە بە رووداوی گوت: "ئەمە هەنجیری بنەیە؛ تەنیا حەوت بۆ هەشت دانەی لەم هەنجیرە نزیکەی کیلۆیەک دەردەچێت. هەنجیرێکی زۆر بەتامە و ساڵی وا هەیە سێ بۆ چوار تۆن بەرهەم دەهێنم."

لەپاڵ هەنجیر و میوەکاندا، دەیان جۆری خواردن و خواردنەوەی بەتام، کاری دەستی و بڕگەی موزیک و گۆرانی ئامادەکرابوون.

موژدە ئیدریس، خاوەن کۆشک لە فێستیڤاڵەکەدا بە رووداوی راگەیاند: "ئەمە یەکەمجارە فێستیڤاڵێکی لەم جۆرە لە ناحیەکەی ئێمە ئەنجام بپۆشدرێت. حەزمان کرد وەک گەنجێک بە بەرهەمی خۆماڵیی خۆمان بەشدار بن، لەپاڵ بەرهەمەکاندا خواردنی دەستیی وەک بریانی و دۆڵمەمان ئامادە کردووە."

ئەم فێستیڤاڵە بە سەرپەرشتیی ئیدارەی قەرەهەنجیر و بە بەشداریی 40 جووتیار و کاسبکاری سنوورەکە رێکخراوە و تاوەکو سێ ڕۆژ پێشوازی لە سەردانیکەران دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە