Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی ترینکۆماڵی لە سریلانکا بەردێکی 3.1 کیلۆگرامیان لە میزڵدانی پیاوێک دەرهێنا

بڕوا فەرهاد

بڕوا فەرهاد

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

 

پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی ترینکۆماڵی لە سریلانکا، بەردێکی میزەڵدانیان لە جەستەی پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ دەرهێنا کە کێشی 3.1 کیلۆگرام بوو، بەمەش ریکۆردێکی نوێی جیهانییان تۆمارکرد.

پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی ترینکۆماڵی لە سریلانکا ئاماژە بەوەدەکەن پیاوەکە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، بەڵام لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردا تێبینییان کرد کە گرفتێک لە میزکردنیدا هەیە، دوای پشکنین بۆیان دەرکەوت بەردێک بە بە ئەندازەی هێندەی کێشی منداڵێکی تازە لەدایکبوو و قەبارەکەی هێندەی هێلکەی وشترمرخ دەبێت لەنێو میزڵدانیدا هەیە، دواتر لەڕێگەی نەشتەرگەری بەردەکە دەرهێنرا.

پزیشکەکان مەزەندەیان کردووە کە بەردەکە ماوەی 5 بۆ 10 ساڵ لە میزەڵدانی نەخۆشەکەدا بووبێت.

د. پراگالاسان بالاکریشنان، سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە رایگەیاند: " ئەمە گەورەترین بەردی میزەڵدانە کە تاوەکو ئێستا لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە دەرهێندرابێت."

بەپێی کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەکان، پێشتر گەورەترین بەردی میزەڵدان لە ساڵی 2003 لە بەڕازیل دەرهێندرابوو کە کێشی 1.9 کیلۆگرام و درێژییەکەی 17.9 سانتیمەتر بوو، لە کاتێکدا ئەم بەردە نوێیە درێژییەکەی 18.7 سانتیمەتر بوو.

بەردی میزەڵدان کاتێک دروستدەبێت کە کانزاکانی نێو میز دەبنە کریستاڵ و پێکەوە دەنوسێن. ئەگەر میزەڵدان بە تەواوی بەتاڵ نەبێتەوە، میزی خەست دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی ئەم بەردانە.


بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە