Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

ئاوی سوێری دەریا بۆ پێست و قژ؛ سوود و مەترسییەکانی چین؟

رۆژان جەعفەر

رۆژان جەعفەر

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رۆژان جەعفەر
رۆژان جەعفەر14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو  - تەندروستی

پزیشکانی پسپۆڕ لە ناوەندێکی پزیشکی لە ئەمریکا هۆشداری دەدەن لەوەی ئاوی سوێری دەریا و زەریاکان هەم سوودە و هەمیش زیانە بۆ پێست و تاڵەکانی قژ؛ لە کاتێکدا خاوەنی چەندین سوودی کاتیی جوانکاری و پاککەرەوەیە، بەڵام مانەوەی بەردەوامی بە جەستەوە مەترسیی وشکبوونەوەی توند، هەستیاری و پچڕانی قژ زیاد دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی کلیڤلاندی ئەمریکی، رێژەی بەرزیی خوێ و پێکهاتە کانزاییەکانی نێو ئاوی سوێر کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر شێداریی جەستە دروستدەکەن، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

سوود و زیانەکانی ئاوی سوێر بۆ پێست

ئاوی سوێر چەندین کانزای بەسوودی وەک مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە، کە یارمەتیدەرن لە؛

- بە شێوەیەکی کاتی نیشانەکانی هەندێک نەخۆشیی درێژخایەنی پێست وەک (ئەکزیما) و (سەدەفی) کەم دەکاتەوە.

- کریستاڵە زبرەکانی خوێ وەک پاککەرەوەیەکی فیزیکی کاردەکەن بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست.

- بەهۆی تایبەتمەندیی دژەبەکتریاییەوە، دەکرێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر وشککردنەوە و کەمکردنەوەی هەوکردنی زیپکەی چالاک هەبێت.

زیانەکەی چییە؟

ئەگەر ئاوە سوێرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێستەوە بمێنێتەوە، بەربەستی سرووشتیی پارێزەری پێست تێکدەدات، شێداریی جەستە هەڵدەمژێت و دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، هەستیاری، سووربوونەوە و بەتوێژاڵبوونی پێست.

کاریگەریی ئاوی سوێر لەسەر تاڵەکانی قژ

بۆ قژ، ئاوی سوێر زیاتر بەوە ناسراوە کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەیەکی تووند؛

-  سوودە کاتییەکەی: بۆ ئەو کەسانەی پێستی سەریان چەورە، خوێ چەورییە زیادەکە هەڵدەمژێت و چینی دەرەوەی تاڵەکان دەکاتەوە، بەوەش شێوەیەکی شەپۆلاوی و قەبارەیەکی پڕتر بە قژە تەنکەکان دەبەخشێت.
-  زیانە سەرەکییەکەی:  لەگەڵ کەمکردنەوەی چەورییە زیادەکان، تەواوی چەورییە سرووشتی و پێویستەکانی تاڵەکانی قژیش دەسڕێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زبربوون، ئاڵۆسکان، بژبوون، دوولەتبوونی سەرتاڵەکان و لە کۆتاییدا پچڕان و هەڵوەرینی قژ.

رێنماییە پزیشکییەکان بۆ خۆپاراستن

د. تەیلۆر بوڵک، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە ناوەندەکە، چەند رێکارێکی سادە بەڵام گرنگ بۆ پاراستنی جەستە لەکاتی مەلەکردن لە دەریا دەخاتەڕوو؛

-  پێش ئەوەی بچیتە نێو ئاوی سوێر، قژت بە ئاوێکی پاک و شیرین تەڕ بکە؛ چونکە قژ وەک ئیسفەنج وایە، کاتێک بە ئاوی شیرین تێر دەبێت، بڕێکی زۆر کەمتر لە ئاوە سوێر و زیانبەخشەکە هەڵدەمژێت.

-  هەرگیز مەهێڵە خوێ بۆ ماوەی چەندین کاژێر بە پێست یان قژتەوە بمێنێتەوە و وشک ببێتەوە. دەستبەجێ دوای مەلەکردن، بە ئاوی شیرین و بێخوێ قژ و جەستەت بشۆ.

-  دوای خۆشووشتن، پێویستە دەستبەجێ کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێست و ماسکی نەرمکەرەوە یان رۆنی سرووشتی بۆ قژ بەکاربهێنرێت، تاوەکو ئەو شێدارییەی لەدەستچووە قەرەبوو بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە