Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک پابەندی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نابێت

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک، کە لەسەر پشکی پێکهاتەی عەرەبە، بۆ ماوەی مانگ و نیوێکە پابەندی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نابێت و ئامادە نییە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکەدا بکات بۆ لێپرسینەوە لەبارەی رەوشی بازگەکان.

سەرەڕای ئەوەی سێ جار لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە بانگهێشت کراوە، بەڵام لیوا کاکە ئەحمەد، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک، هەر جارە و بە بیانوویەک ئامادەی کۆبوونەوەکان نەبووە. بڕیاربوو دوو مانگ لەمەوبەر پۆستەکەی رادەستی بەرکەوتەی کورد بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا رادەستی نەکردووە.

ئەندامانی کورد و تورکمانی ئەنجوومەنەکە داوای رێکاری یاسایی دەکەن. سەوسەن جەمیل، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بێگومان ئەمە رێکاری یاسایی تێدایە و ئێمەش دەنگی لەسەر دەدەین. بیانووەکانمان بە فەرمی وەرگرتووە، بۆیە رێکارەکانمان لە دانیشتنی داهاتوو یاسایی دەبن."

نەشئەت شاهۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، رایگەیاند: "ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان هەیە کە هەر بەڕێوەبەرێک دژی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن بێت، بڕیاری تووندی لەسەر بدەین."

بەڵام محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، داوای مۆڵەتی زیاتر بۆ فەرماندەی پۆلیس دەکات و دەڵێت: "پێش میوانداریکردنی، تەلەفۆنم بۆ کرد و پێی گوتم کە بریکاری وەزارەت ناهێڵێت ئامادەی دانیشتنەکە بێت تاوەکو رێگەپێدان وەردەگرێت. هیچ تۆمەت و گلەییەک لە فەرماندەی پۆلیس نییە و تەنیا ئەندامانی ئەنجوومەن پرسیاریان لێی هەیە."

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەیەوێت لەبارەی "خراپیی رەوشی بازگەکان، وەرگرتنی سەرانە و رێگەدان بە کەرەستەی ماوەبەسەرچوو" لەگەڵ فەرماندەی پۆلیس کۆببێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، فەرماندەی پۆلیس چەند دۆسیەیەکی لەو بارەیەوە رەوانەی بەغدا کردووە و ئامادە نییە زانیارییەکان بداتە ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە