Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە کۆڕبەندێکی سەربازی لە چین باس لە ئاڵۆزییەکانی جیهان و پرسی کورد کرا

مەهدی فەرەج

مەهدی فەرەج

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە 13ـەمین کۆڕبەندی سەربازیی شیانگشان لە پەکینی پایتەختی چین، شاندی 100 وڵات و پسپۆڕانی سەربازی و ئەمنی، گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی جیهان، بەتایبەتی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پرسی کورد کرد.

لە پەکینی پایتەختی چین، 13ـەمین کۆڕبەندی سەربازی و هێزی چەکداریی "شیانگشان" بەڕێوەچوو. کۆڕبەندەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی چینەوە لەژێر ناونیشانی "دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر سەقامگیری، پێشخستنی حوکمڕانیی ئاسایش پێکەوە" رێکخرابوو.

لە پەیامێکدا بۆ کۆڕبەندەکە، شی جین پینگ، سەرۆکی چین جەختی لە گرنگیی ئاسایش، سەقامگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکان کردەوە. سەرەڕای ئەم پەیامە، بەشێک لە بەشداربووان پێیانوابوو کە چین تاوەکو ئێستا زیاتر رۆڵی چاودێریی هەبووە و دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەرتر لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا ببینێت.

پێر گالڤەر، نوێنەری هێزە چەکدارەکانی سوێد گوتی، "هەموو کەسێک لە جیهاندا ئاشتیی دەوێت، بەڵام ئێمەش دەزانین کە گەیشتن پێی چەندە قورسە. ئێمە لە کاتێکی زۆر پشێودا دەژین."

شاندی 100 وڵات لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەبوون و گفتوگۆیان لەسەر ئاڵۆزییەکانی جیهان کرد، لەنێویاندا دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یەکێک لە پرسە گەرمەکان بوو.

د. عەلی ئەلبەسالم، پاشکۆی سەربازیی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە چین رایگەیاند، کۆڕبەندەکە "گرنگی بە پرسی ئاسایش و سیاسەت و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ناوچەکە دەدات، بەتایبەت رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئاسیا."

پرسێکی دیکە کە لە کۆڕبەندەکەدا سەرنجی پسپۆڕانی چینی راکێشابوو، دۆخی ئێستای ناوچە کوردییەکان و کاریگەریی کورد لەسەر هاوکێشە هەرێمییەکان بوو.

نیو شینچون، پسپۆڕی کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گوتی، "لە ئێستادا ناوچە کوردییەکان بە باشی گەشە دەکەن و تا رادەیەک سەقامگیرن. پرسی کورد بابەتێکی زۆر گەورەیە بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، چونکە کورد گەورەترین نەتەوەی ناوچەکەیە کە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نییە."

ئەو پسپۆڕە چینییە هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا وڵاتە جیاوازەکان لەگەڵ پرسی کورددا کێشەیان هەیە؛ تورکیا، سووریا، ئێران و عێراق، هەموویان رووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە بوونەتەوە کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە."

لەسەر پرسیاری پەیامنێری رووداو لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەیڤد فینکڵشتاین، شرۆڤەکاری سەربازیی ئەمریکی بە کورتی گوتی، "پێم وایە سەیر نییە کە پێکهاتەی هێز جارجارە رێکدەخرێت. دەبینین."

ئەجێندای کۆڕبەندەکە تێکەڵەیەک بوو لە بابەتی جۆراوجۆر، لە ژیریی دەستکردەوە تاوەکو ئاسایشی بۆشایی ئاسمان و ئاسایشی دەریایی.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە