Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

44 وڵات داوای مافی ژنانی ئەفغانستان دەکەن؛ تەنیا ئیمارات لەگەڵیانە

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، 44 وڵات کە زۆربەیان ئەوروپی بوون، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان دەرکرد و تێیدا سەرکۆنەی "جیاکاریی رەگەزی و سەرکوتکردنی سیستماتیکی" تاڵیبانیان کرد، بەڵام لەنێو واژۆکەراندا تەنیا یەک وڵاتی زۆرینە موسڵمان هەبوو.


لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، 44 وڵات پشتیوانییان لە بەیاننامەیەکی هاوبەش کرد بۆ سەرکۆنەکردنی پێشێلکارییەکانی تاڵیبان بەرامبەر مافەکانی ژنان و کچان لە ئەفغانستان، بەڵام بەشداریی کەمی وڵاتانی موسڵمان لەم هەڵمەتەدا، پرسیاری لەبارەی "دووفاقیی" هەڵوێستی جیهانی ئیسلامی دروستکردووە.

بەیاننامە هاوبەشەکە لەلایەن فەرەنساوە خوێندرایەوە و 43 وڵاتی دیکە پشتیوانییان لێکرد. ژێرۆم بۆنافۆن، نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "ئێمە بە توندترین شێوە ئەو جیاکاریی رەگەزی و سەرکوتکردنە بەردەوام و سیستماتیکە سەرکۆنە دەکەین کە تاڵیبان سەپاندوویەتی. لە ئابی 2021ـەوە، تاڵیبان سیاسەتی جیاکردنەوەی رەگەزی جێبەجێ کردووە، کە بە کردەوە ژنان و کچانی لە ژیانی گشتیدا سڕیوەتەوە."

تۆڕی میدیایی رووداو لە نوێنەری فەرەنسای پرسی، بۆچی زۆربەی وڵاتانی زۆرینە موسڵمان لەم هەڵمەتەدا بەشدار نین.

لە وەڵامدا، ژێرۆم بۆنافۆن گوتی، "ئەوانەی توانییان ئەمڕۆ، ئەم بەیانییە، سەرەڕای ئەوەی زۆر لەناکاو ئاگادار کرانەوە، بێن، هاتوونەتە ئێرە. داوات لێ دەکەم سەیری لیستی واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە بکەیت، تاوەکو ببینیت کە دەبێت قسەکەت وردتر بێت."

دوای ئەوەی فەرەنسا لیستی تەواوی واژۆکەرانی بۆ رووداو نارد، دەرکەوت کە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) تاکە وڵاتی زۆرینە موسڵمانە کە ناوی لە لیستەکەدایە. ئەلبانیاش واژۆی کردووە، بەڵام بەپێی دوایین سەرژمێری، تەنیا نزیکەی 46%ی دانیشتووانەکەی موسڵمانن.

دواتر، ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی لەسەر رەوشی مافەکانی مرۆڤی ژنان و کچان لە ئەفغانستان ساز کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، نەرگس نیهان، چالاکڤانی ئەفغانی، رەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت و گوتی، "ئایا پێنج ساڵ بەس نییە بۆ ئەوەی جیهان قایل بێت کە تاڵیبان نەگۆڕاوە و ناگۆڕێت؟"

کۆبوونەوەکە بەبێ وەڵامدانەوەی پرسیارێکی سەرەکی کۆتایی هات: بۆچی کاتێک باس دێتە سەر مافەکانی ژنان و کچانی ئەفغانی، زۆربەی وڵاتانی موسڵمان بێدەنگی هەڵدەبژێرن؟

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە