Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

مایۆکلینیک: خەمۆکی لە سەرەتای پاییزدا زیاد دەبێت و چارەسەریشی ئاسانە

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

بەگوێرەی مایۆکلینیک، تێکچوونی دەروونی وەرزیی (SAD) جۆرێکە لە خەمۆکی کە پەیوەندی بە گۆڕانی وەرزەکانەوە هەیە، زۆربەی تووشبووان، نیشانەکانیان لە پاییزدا دەردەکەوێت و بە درێژایی زستان بەردەوام دەبێت، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وزە و تێکچوونی باری دەروونی.

هەندێک کەسیش تووشی جۆرێکی کەمتری ئەم نەخۆشییە دەبن کە پێی دەگوترێت تێکچوونی دەروونی وەرزیی هاوینە، کە خەمۆکییەکەیان لە بەهار یان سەرەتای هاویندا دەستپێدەکات. چارەسەرەکانیش بریتین لە چارەسەر بە رووناکی، چارەسەری دەروونی و دەرمان.

نیشانەکانی تێکچوونی دەروونی وەرزیی لەوانەیە لە سەرەتادا نیشانەکانی سووک بن و دواتر تووندتر ببن، ئەم نیشانانە بریتین لە:

- هەستکردن بە خەمباری یان باری دەروونیی نزم لە زۆربەی کاتەکانی رۆژدا
- لەدەستدانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی پێشتر چێژبەخش بوون
- کەمبوونەوەی وزە و هەستکردن بە سستی
- کێشەی تەرکیزکردن

جیاوازیی نێوان تێکچوونی دەروونی وەرزیی زستانە و هاوینە؛

- زستانە: زۆر خەوتن، ئارەزووی زۆر بۆ خۆراکە کاربۆهیدراتییەکان، زیادبوونی کێش و ماندوێتی
- هاوینە: کێشەی خەوتن (بێخەوی)، کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، دابەزینی کێش، ناجێگیری و دڵەڕاوکێ

هۆکاری وردی تێکچوونی دەروونی وەرزیی هێشتا بە تەواوی روون نییە، بەڵام مایۆکلینیک ئاماژە بە چەند هۆکارێک دەکات؛

- تێکچوونی کاژێری بایۆلۆژی: کەمبوونەوەی تیشکی خۆر لە پاییز و زستاندا کاریگەری لەسەر کاژێری ناوەکیی جەستە هەیە
- دابەزینی ئاستی سیرۆتۆنین: ئەم مادە کیمیاییەی مێشک کاریگەری لەسەر باری دەروونی هەیە
- ناهاوسەنگیی ئاستی میلاتۆنین: ئەم هۆرمۆنە کاریگەری لەسەر شێوازی خەو و باری دەروونی هەیە

مایۆکلینیک، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە نیشانەکانی تێکچوونی دەروونی وەرزیی بە گرینگ وەربگیرێن، چونکە پشتگوێخستنی دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی وەک دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، ئەگەر بۆ ماوەی چەند رۆژێک هەستت بە دڵتەنگی کرد، یان گۆڕانکاری لە خەو و ئارەزووی خواردنتدا بەدیکرد، راوێژ بە پزیشک بکە، هەرچەندە رێگەیەکی دیاریکراو بۆ رێگریکردن لەم تێکچوونە نییە، بەڵام دەستپێکردنی چارەسەر پێش دەرکەوتنی نیشانەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە