Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

سەرکردەکانی جیهان لە نیویۆرک کۆبوونەوە؛ زیرەکیی دەستکرد بووەتە بابەتی سەرەکی

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا سەرکردەکانی جیهان بۆ بەشداریکردن لە 79یەمین کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە، ئەمساڵ بابەتێکی نوێ و جیاواز لە پرسە سیاسی و سەربازییەکان، بووەتە جێگەی سەرنجی سەرەکی: مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد.


لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی تونددا، شاری نیویۆرک پێشوازی لە زیاتر لە 100 سەرۆک و سەرۆکوەزیر کردووە کە لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە. لەنێو ئامادەبوواندا، سەرکردەی وڵاتانی رکابەری یەکدی، لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە تاوەکو مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، بەدەر دەکەون.

ئەمساڵ، جگە لە تاوتوێکردنی جەنگ و ململانێ مرۆییەکان، باس لە مەترسییەکی نوێی "نامرۆیی" دەکرێت. ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: "زیرەکیی دەستکرد مەترسییە لەسەر بوونی مرۆڤایەتی."

بڕیارە چوارشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکردەوە بکات و سام ئاڵتمن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای OpenAI، گوتارێک پێشکێش بکات.


لە بەرامبەر زیادبوونی ململانێکان و کەمبوونەوەی متمانە بە ئەمریکا وەک هاوپەیمانێک، هەوڵێک بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان دەرکەوت. یەکێتیی ئەورووپا بە هاوبەشی لەگەڵ کەنەدا، کینیا، برازیل و هیندستان، هاوپەیمانییەکی نوێیان بە ناوی "هاوبەشانی فرەلایەنی" راگەیاند.
ئانتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، لەبارەی هاوپەیمانییەکەوە گوتی: "ئێمە لە کیشوەر و مێژووی جیاوازەوە هاتووین، بەڵام باوەڕێکی هاوبەشمان هەیە: هیچ وڵاتێک بە تەنیا ناتوانێت ئەو ئاستەنگانە چارەسەر بکات کە رووبەڕوومان دەبنەوە."


لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، وەزیرانی دەرەوەی ئێرلەندا و سووریا کۆبوونەوە. هێلێن مەکئێنتی، وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە وڵاتەکەی کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا دەکات.

مەکئێنتی گوتی: "پێموایە پێشکەوتنێکی زۆر گەورە کراوە. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لەو پێشکەوتنە بکات و یارمەتیی ئەو وەبەرهێنانە بدات کە پێویستە."

بابەتە گەرمەکانی دیکەی کۆبوونەوەکان بریتین لە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، جەنگی ئێران و داهاتووی کەرتی غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە