Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هونەر

رێوڕەسمێکی رێزلێنان لە سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی لە سنە بەڕێوەچوو

هانا محەممەد

هانا محەممەد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت
هونەر30-09-2026

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت

لە هەولێر شانۆگەریی "لەچک" برینەکانی دوای جەنگ پێشان دەدات
هونەر27-09-2026

لە هەولێر شانۆگەریی "لەچک" برینەکانی دوای جەنگ پێشان دەدات

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە
هونەر25-09-2026

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە

رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداریی گرووپێکی 300 کەسی لە ژەنیار و فێرخوازانی میوزیک، پێنجەمین فێستیڤاڵی میوزیک تایبەت بە رێزلێنان لە مامۆستا سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی لە پارکی منداڵانی شاری سنە بەڕێوەچوو.

پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کولتووری، کۆمەڵایەتی و وەرزشیی شارەوانیی سنە، رۆژی دووشەممە 22ی ئەیلوولی 2026 و لە چوارچێوەی پابەندییەکانی سنە وەک "شاری داهێنەری میوزیک"، پێنجەمین فێستیڤاڵی تایبەت بە رێزلێنان لە سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی بەڕێوەبرد، تێیدا ژەنیاران و فێرخوازانی میوزیک لە تەمەنی 4 ساڵ بەسەرەوە بەشدار بوون.

بەپێی راگەیێندراوی شارەوانیی سنە، فێستیڤاڵەکە پێشوازییەکی بەرچاوی هاونیشتمانییانی لێکەوتووەتەوە و زیاتر لە 1500 کەس تێیدا بەشداربوون.

فەرشید سەڵەواتی، سەرۆکی بەشی کولتووری، کۆمەڵایەتی و وەرزشیی شارەوانیی سنە رایگەیاند، "ئەم پێشوازییە نیشاندەری توانای بەرزی میوزیک، کولتوور و هونەرە لە شاری سنە و دەرخەری حەز و خولیای هاونیشتمانییانە بۆ بەرنامە کولتووری و هونەرییەکان."

فەرشید سەڵەواتی گوتی، بەردەوامیی چالاکی لەم شێوەیە، بە ئامانجی رێزگرتن لە گەورەپیاوان و ناودارانی میوزیک، ناساندنی توانا کولتوورییەکانی سنە و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی شارەکە وەک "شاری داهێنەری میوزیکی جیهان"، لە کارە لەپێشینەکانی ناوەندی کولتووری شارەوانی سنە دەبێت.

سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی گۆرانیبێژ و مەقامبێژێکی گەورەی کورد بووە. ئەو هاونیشتمانییە لە ساڵی 1882 لە گوندی سەڵوەتاوای سەر بە شاری سنە لەدایکبوو و 4ی شوباتی 1937 لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەید عەلی ئەسغەر بە یەکێک لە پێشەنگ و مامۆستایانی مەقامی کوردی دادەنرێ کە لە گۆرانییەکانیدا زیاتر سوودی لە شیعری شاعیرانی گەورەی وەک مەولەوی و وەفایی بینیوە. 

شاری سنە لە 30ـی ئۆکتۆبەری 2019 لەلایەن یونسکۆوە وەک "شاری داهێنەری میوزیک"ی جیهان تۆمار کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت
هونەر30-09-2026

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت

لە هەولێر شانۆگەریی "لەچک" برینەکانی دوای جەنگ پێشان دەدات
هونەر27-09-2026

لە هەولێر شانۆگەریی "لەچک" برینەکانی دوای جەنگ پێشان دەدات

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە
هونەر25-09-2026

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە