Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشتییەک لە کەنداو

کەشتییەک لە کەنداو

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سێنتکۆم: ئاراستەی 122 کەشتیی بازرگانیمان لە کەنداو گۆڕیوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزی دەریایی وڵاتەکەی راهێنان لەسەر کەشتیی جەنگیی یو ئێس ئێس بۆکسەر دەکات، لە کاتێکدا کەشتییەکە لە ناوچەکەدا دەگەڕێ و بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەسەر ئێران دا.

رۆژی هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، سێنتکۆم بڵاویکردەوە، ئەندامانی هێزی دەریایی ئەمریکا سەر بە یەکەی 11ـی هێرشبەری پیادەی دەریایی لەسەر کەشتیی یو ئێس ئێس بۆکسەر راهێنان دەکەن و ئەرکی چاودێری و سەپاندنی گەمارۆکە لە دەریادا بەڕێوەدەبەن.

لە 14ـی تەممووزەوە، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێران دا سەپاندووەتەوە. بەگوێرەی نوێترین ئاماری سێنتکۆم، "تاوەکو 25ـی ئەیلوول، هێزەکانی سێنتکۆم رێڕەوی 122 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە تاوەکو دڵنیاببنەوە لە پابەندبوونی تەواوەتییان" بەو گەمارۆیەی کە بەسەر بەندەرەکانی ئێران دا سەپێندراوە.

رۆژی 28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی وەڵامی دانەوە. لە 2ـی ئاداریشەوە، تاران وەک ستراتیژێکی جەنگەکە تەنگەی هورمزی داخست.

رۆژی دەستپێکی جەنگەکە بەرمیلێک نەوت بە 72.5 دۆلار بوو، بەڵام دواتر گەیشتە 120 دۆلار.

بەرپرسانی ئەمریکا کردنەوەی تەنگەی هورمز بە پێشمەرجێک بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکەیان بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا دادەنێن. ئێرانیش هەڵگرتنی گەمارۆکە بە مەرجی کردنەوەی تەنگەکە دادەنێت.

ئەمە لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، تەنگەی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیاندایە، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی لە وەڵامدا جەخت دەکەنەوە کە تەنگەکە لەژێر کۆنترۆڵی وڵاتەکەیاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە