Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سعودیە: نابێ خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

هێمن عەساف

هێمن عەساف

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی سعودیـە، داوای هاوئاهەنگیی جیدیی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی کرد. پشتگیریی سعودیـەی بۆ "سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق" دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە "نابێ خاکەکەی ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ." 


ئەم گوتانەی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، لە گوتارێکیدا بوو کە لە 81ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکێشی کرد.

وەزیری دەرەوەی سعودیـە ئاماژەی بەوە کرد، "شانشین و وڵاتانی ناوچەکە رووبەڕووی دەستدرێژیی زۆردارانەی ئێران بوونەتەوە" و پێداگری لە "مافی تەواوی شانشین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خۆی" کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان باسی لە ئاسایشی ناوچەی کەنداوی عەرەبی کرد و بە "بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان"ی ناساند و گوتیشی، "هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناتوانرێت لەسەر بنەمای هەژموونگەرایی و قۆستنەوەی قەیرانەکان بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە و دراوسێیەتیی باش بێت." 

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان جەختی لە رەتکردنەوەی وڵاتەکەی بۆ "هەموو ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی میلیشیاکانی حووسی دەیکەن و هەڕەشەن بۆ سەر کەشتیوانی لە بابولمەندەب و دەریای سوور" کردەوە. گوتیشی، "پاراستنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە هاوئاهەنگیی جدیی نێودەوڵەتی هەیە." 

وەزیری دەرەوەی سعودیـە داوای گەڕانەوەی کەشتیوانیی لە تەنگەی هورمزی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی کرد، هەروەک چۆن پێش هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا بوو. هەروەها داوای کرد باج نەسەپێندرێت بەسەر ئەو کەشتییانەی بەوێدا تێدەپەڕن.

سەبارەت بە پرسی فەلەستین، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان گوتی، "رێگریکردن لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە و هەوڵەکانی ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان، پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتین." رایگەیاند، ئاشتیی دادپەروەرانە و هەمیشەیی بەدی نایەت، مەگەر بە چارەسەری دوو دەوڵەت و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختیی قودسی رۆژهەڵات.

لەبارەی دۆسیەی سووریاش، وەزیری دەرەوەی سعودیـە رەتکردنەوەی وڵاتەکەی بۆ "هەر پێشێلکارییەک کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا بگەیێنێت" دووپاتکردەوە و پێشوازیی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ دەرکردنی ناوی سووریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر کرد.

سەبارەت بە عێراق، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان پشتگیریی سعودیـەی بۆ "سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق" دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "نابێت خاکەکەی ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ." 

هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ لوبنان و پاراستنی سەروەری و سەقامگیرییەکەی دووپات کردەوە.

لەبارەی دۆسیەی وزەوە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان گوتی، "دڵنیابوون لە سەقامگیریی دابینکردنی وزە و پاراستنی ژێرخانەکەی، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە."

جەختی لەوەش کردەوە کە سعودیـە بەهۆی وەبەرهێنانە درێژخایەنەکانی لە ژێرخاندا، بەردەوامی بە هەناردەکردنی وزە داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە