Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی. وێنە: رۆیتەرز

کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی. وێنە: رۆیتەرز

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ وڵاتان: تاران یان واشنتن یەکیان هەڵبژێرن

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەشتێکی نهێنی دا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا دا، هۆشدارییەکی یەکلاکەرەوەی دایە هاوبەشە بازرگانییەکانی تاران: "یان مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن، یان لەگەڵ واشنتن." ئەم سیاسەتە تووندەی ئەمریکا لەماوەیەکی کەم دا بووەتە هۆی بڕینی گەشتە ئاسمانییە گرنگەکان و راگرتنی چالاکیی گەورەترین بانکەکانی ئێران لەتورکیا، ئیمارات و وڵاتانی ناوچەکە.

جۆناسان بێرک، کە پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکار بووە لەبانکی سیتی لەلەندەن و ئێستا یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکایە بۆ کاروباری دابینکردنی دارایی تیرۆر، سەرکردایەتیی ئەم هەڵمەتەی کردووە. بێرک ئاماژەی بەوە کرد، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا پەیامەکەیان بەتەواوی و بە جیدی وەرگرتووە.

نایجڵ کوشنەر، پارێزەری بەریتانی کە بۆماوەی دوو دەیە راوێژکاری یاسایی کۆمپانیاکان بووە لەبارەی سزاکانی ئێران، دەڵێت: "ئەمریکا لەماوەی چەند هەفتەیەک دا دەستکەوت و کاریگەرییەکی زیاتری بەدەستهێناوە بەراورد بەو هەڵمەتە درێژخایەنانەی کە لەساڵی 2010ـەوە دەستیان پێکردبوو."

کاردانەوەی تاران و قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان

رۆژی چوارشەممە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگوتارەکەی دا لەکۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانی نا بەو زیانانەی کە سزاکان دروستیان کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە گەلەکەی بەرگەی دەگرێت و گوتی: "خۆڕاگریی گەلی ئێران لەبەرامبەر سزاکان دا تەنیا زیاتر دەبێت، ئێمە هەرگیز سەر دانانەوێنین و چۆک دانادەین."

سەرەڕای سزاکانی دوای شۆڕشی 1979، تاران توانیبووی پەیوەندییە بازرگانی و ئاسمانییە سەرەکییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی بپارێزێت؛ بەڵام جەنگی ئەمساڵ و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی وەک ئیمارات، چالاکییەکانی سوپای پاسداران لەتەنگەی هورمز و هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتیوانی و ژێرخانی نەوتی سعودیە، وڵاتانی کەنداوی لەتاران دوورخستەوە و زەمینەی بۆ سەرکەوتنی گوشارەکانی ئەمریکا رەخساند. بێرک لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئێران بۆماوەی 50 ساڵە کێشەیە، ئێمەش گەیشتووینەتە لوتکەی بێتاقەتی لەبەرگەگرتنی ئەم کێشەیە."

لەعومانەوە بۆ ئیمارات و تورکیا

گەشتەکەی بەرپرسەکەی وەزارەتی گەنجینە لەسەڵتەنەتی عومانەوە دەستیپێکرد کە مێژوویەکی درێژی لەنێوەندگیریی نێوان تاران و رۆژئاوا دا هەیە. ئامانجی سەرەکیی گەشتەکانی کۆمپانیای ماهان ئێیەر بوو، کە کۆمپانیایەکی نزیکە لەسوپای پاسداران و رۆژئاوا بەگواستنەوەی چەک و سەرباز تۆمەتباری دەکات.

بێرک رایگەیاندووە، لەکاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دا لەگەڵ بەرپرسانی عومان لەرێگەی ئەپی فلایت رادارەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ماهانی پیشانی بەرپرسانی عومان داوە. لەماوەی هەفتەیەک دا، مەسقەت سەرجەم گەشتەکانی ماهان ئێیەر و دواتریش سەرجەم گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێرانی قەدەخە کرد.

لەئیمارات، بێرک باسی لەرێکارەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی کرد دژی لقی بانکێکی میسری کە مامەڵەی لەگەڵ ئێران هەبووە. بەدوای ئەوە دا دەسەڵاتدارانی ئیمارات لقی بانکی نیشتمانیی ئێران (بانک میللی)یان لەوڵاتەکەیان لەئەنجامدانی مامەڵە لەگەڵ تاران قەدەخە کرد. مستەفا پاکزاد، نێوەندکاری دارایی پێشووی ئێران لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئەم هەنگاوە لەشاڕەگی بازرگانیی دەرەکیی ئێران دەدات." هەروەها ئیمارات سەرجەم گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی راگرت.

لەتورکیاش، ئەنقەرە گەشتەکانی ماهان ئێیەری هەڵوەشاندەوە و مۆڵەتی بانکی میللەتی ئێرانی لەوڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە، کە رێڕەوی سەرەکیی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو. بەگشتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ زیاتر لە 50 وڵات کۆبووەتەوە و وڵاتانی وەک ئازەربایجان و جۆرجیاش دەرگایان بەڕووی فڕۆکەکانی ئێران دا داخستووە.

ئەورووپا و رێگەکانی دیکەی ئێران

جۆناسان بێرک کۆتایی بەگەشتەکەی لەبەریتانیا هێنا؛ لەندەن رایگەیاندووە کە بەخشینی سزاکان بۆ بانکە ئێرانییەکان نوێ ناکاتەوە، ئەمەش بەمانای داخستنی لقی بانکی میللی لەلەندەن دێت کە مانگی داهاتوو مۆڵەتەکەی بەسەردەچێت.

لەگەڵ ئەوەش دا، ئێران هێشتا چەند دەرچەیەکی کەمی ماوە؛ فڕۆکەکانی هێڵی ماهان بەردەوامن لەگەشتەکانیان بۆ چین و رووسیا کە دوو گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی تارانن، بەڵام بێرک رایگەیاندووە کە پرسی مامەڵەی چین و رووسیا لەگەڵ ئێران، بەشێکە لەدانوستانە فراوانە سیاسییەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە