Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئۆهێر لە شیکاگۆ لەگەڵ رۆژنامەڤاناندا دەدوێت، 27ـی ئەیلوولی 2026. ترەمپ بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتیی گۆڵفی جامی سەرۆکایەتی (President's Cup) سەردانی شاری شیکاگۆی کردووە. (وێنە: جیم واتسن/ فرانس پرێس)

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، سەرەڕای رەتکردنەوەی پێشنیازێکی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، پێشبینی دەکات دانوستاندنکارانی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بچنە نێو گەڕێکی نوێی گفتوگۆوە لەگەڵ تاران.

قەتەر و چەند نێوەندگیرێکی دیکەی ناوچەکە هەوڵدەدەن دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێبکەنەوە، بەڵام هەردوولا ناکۆکیی گەورەیان لەسەر پرسە سەرەکییەکان هەیە. لە کاتێکدا ئێران دەیەوێت سەرنجی گفتوگۆکان لەسەر دۆسیەی تەنگەی هورمز و گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بێت، ئیدارەی ترەمپ داوا دەکات تاران سازش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات. 

دوو سەرچاوەی ناوچەکە کە قسەیان بۆ ئەکسیۆس کردووە، پێشبینییەکانی ترەمپیان بۆ بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەم هەفتەیەدا پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، چاوەڕوان دەکرێت هەر لە رۆژی دووشەممەوە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دەستپێبکات، هەرچەندە هێشتا روون نییە کە ئایا دەتوانرێت کەلێنی نێوان هەڵوێستەکانی هەردوولا پڕبکرێتەوە یان نا.

ترەمپ لە لێدوانەکەیدا بۆ ئەکسیۆس گوتی: "پێشبینیی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا دەکەم. ئەوان دەیانەوێت رێککەوتنێک بکەن، بەڵام ئەمە ئەو رێککەوتنە نییە کە من دەمەوێت بیکەم. ئەوە پێشنیازێک بوو کە رەنگە ساڵێک لەمەوبەر لەسەری رێککەوتباین؛ ئەوان لە هەڵسەنگاندنی هێزی خۆیاندا زیادەڕۆییان کرد." کاتێک پرسیاریشی لێکرا کە ئایا بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان دەکاتەوە دژی ئێران، ترەمپ گوتی: "من هەمیشە بیر لەوە دەکەمەوە."

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە سوپای ئەمریکا ئاسانکاری دەکات بۆ دەربازبوونی بڕێکی زۆر لە نەوت لە تەنگەی هورمز و گوتی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گەورەترین بڕی نەوت لە سەرەتای جەنگەوە بە تەنگەکەدا تێپەڕیوە: "زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل." بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکاش ئەم قسەیەی بۆ ماڵپەڕە هەواڵییەکە پشتڕاستکردووەتەوە و باسی لەوە کردووە کە شەوی هەینی 22 ملیۆن بەرمیل نەوت لە تەنگەی هورمزەوە هەناردە کراوە.

پشت پەردەی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکان

رۆژی سێشەممەی رابردوو، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کۆشنەر، نێردەکانی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، کە تێیدا بەرپرسانی قەتەر پەیامەکانیان لە نێوان هەردوولادا دەگواستەوە.

عێراقچی مەرجەکانی ئێرانی بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان بە نێردەکانی ئەمریکا دا؛ ئێران پێشنیازی کردبوو لە ماوەی هەفتەیەکدا تەنگەکە بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆی ئەتۆمی، بە مەرجێک ئەمریکا گەمارۆی دەریایی هەڵبگرێت، سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوت لابدات و ئاگربەست لە سەرتاسەری ناوچەکەدا رابگەیێنێتەوە. بەڵام ترەمپ رۆژی شەممە ئەو پێشنیازەی تارانـی رەتکردەوە.

نێوەندگیریی دەوحە بەردەوامە

بەرپرسێکی ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ناوچەکە بە ئەکسیۆسیان راگەیاند، نێوەندگیرە قەتەرییەکان بەردەوامن لە دیپلۆماسی و گواستنەوەی پەیامەکان تاوەکو بگەنە رێککەوتنێک. رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە، دواتریش بەرپرسانی قەتەر لەگەڵ ویتکۆف کۆبوونەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی قەتەر پێشنیازی سەرەتایی ئێرانی لەگەڵ هەردوولادا تاوتوێ کردووە و پێشنیازێکی پێشکێش بە هەردوولا کردووە تاوەکو پێداچوونەوەی پێدا بکەن.

لە بەرامبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە بە کەناڵی NBCـی راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ترەمپ پێشنیازەکەی رەت کردوونەتەوە، بەڵام تاران هێشتا چارەسەری دیپلۆماسیی دەوێت. عێراقچی گوتی: "ئێمە تەنیا گرنگی بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان دەدەین و ئامادەین بۆ دانوستاندن. هەرچەندە لە سەرۆک ترەمپەوە بیستوومانە کە ئەم رێککەوتنە رەتدەکاتەوە، بەڵام ئێمە هێشتا لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە چاوەڕوانی وەڵامی فەرمین."

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە