Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەی ستانفۆرد: پێویستە خۆراکە زۆردەستکاریکراوەکان لە قوتابخانەکان نەمێنن

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیی زانکۆی ستانفۆرد، دەریخستووە لابردنی خۆراکە زۆردەستکاریکراوەکان لە لیستی خۆراکی قوتابخانەکاندا سوودی تەندروستی بۆ منداڵان هەیە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لەڕووی دارایی و لۆجستییەوە بۆ قوتابخانەکان ئاسان نییە.

توێژینەوەکە، هەڵسەنگاندنی بۆ یاسایەکی نوێ لە کالیفۆرنیا کردووە کە قوتابخانە گشتییەکان پابەند دەکات لە ساڵی 2029ـەوە دەست بە کەمکردنەوەی خۆراکە زۆردەستکاریکراوەکان بکەن و تاوەکو 1ی تەممووزی 2035 بە تەواوی لە لیستەکانیاندا نەیانهێڵن.

خۆراکە باوەکانی نێو قوتابخانەکان وەک ژەمە ئامادەکراوەکان، پیتزای بەستوو، ماستی تامدارکراو، زۆرجار بە خۆراکە زۆردەستکاریکراوەکان پۆلێن دەکرێن، چونکە بڕێکی زۆر شەکر، چەوری، خوێ و مادەی دەستکردی زیادکراویان تێدایە.

توێژەران، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکەیان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی خزمەتگوزاریی خواردن لە 20 ناوچەی پەروەردەیی لە دۆڵی سان واکین لە کالیفۆرنیا کردووە، کە ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و ژمارەیەکی زۆر خێزانی کەم دەرامەتی لێ دەژی.

بەڕێوەبەرانی خزمەتگوزاریی خواردن، ئاماژەیان بەوە کردووە کە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە، لەوانە گرانبوونی نرخی پێکهاتە خۆراکییە فرێشەکان، نەبوونی چێشتخانەی گونجاو بۆ ئامادەکردنی خۆراک لە سەرەتاوە، کەمیی کارمەند و شارەزایی، هەروەها کێشەی دابینکردنی بەردەوامی پێکهاتە خۆراکییە فرێش و خۆماڵییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە