Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سوپای عێراق دووکان و باخی هاووڵاتییانی کوردی لە کەرکووک رووخاند

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری کەرکووک، سوپای عێراق لە هەڵمەتێکدا بە ناوی لابردنی زیادەڕۆیی، دووکانێک و 10 باخی هاووڵاتییانی کوردی لە گوندەکانی حەسار و گۆڵدەرەی سەر بە ناحیەی شوان رووخاند. لە کاردانەوەدا، خاوەنی دووکانەکە ئاڵای کوردستانی لەسەر داروپەردووی دووکانە رووخێنراوەکەی هەڵکرد و دانیشتووانیش رێگەی سەرەکیی کەرکووک-شوانیان داخست.

رەحمان حەساری، کە دانیشتووی گوندی حەسارە و دووکانەکەی رووخێنراوە، دەڵێت: "ئەمانە موڵکی خۆمانە و لە باو و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە. دوای 20 ساڵ گەڕاینەوە بۆ ناوچەکانمان، کەچی وا دیسان خانووەکانمان دەڕووخێننەوە. من لەدایکبووی ساڵی 1954م، ئەم گوندە لە شەستەکان سووتێنرا، لە حەفتاکان رووخێنرا، لە 1985 تەخت کرا و ئێستاش دیسان دەیڕووخێنن. بۆ ناچنە سەر گەڕەکێکی عەرەبی؟"

دانیشتووانی گوندەکان باس لەوە دەکەن کە رووبەڕووی گوشاری بەردەوام دەبنەوە. زریان رەفیق، دانیشتووی گوندی گۆڵدەرە، دەڵێت: "زەویمان هەیە دەیکەین بە گەنم، ناهێڵن هەناردەی بکەین. دەیکەین بە گەنمەشامی، لە بازگەکان رێگریمان لێدەکەن. بیرێک بۆ گوندەکە لێدەدەین، سوپای عێراق داوای 3 هەزار دۆلار دەکات."

هەندێک لە هاووڵاتییان، سوپای عێراق بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار دەکەن. هەڤاڵ جەبار، دانیشتووی گوندی حەسار، دەڵێت: "من پارەم نەداوە، بۆیە باخەکەم رووخێنرا. پێمان سەیرە چۆن بەسەر سێ باخدا دەڕۆن و دانەیەکی دیکە دەڕووخێنن."

کارزان ئەحمەد، یەکێکی دیکە لە دانیشتووان، باس لەوە دەکات کە لە کاتی رووخاندنەکەدا رووبەڕووی تووندوتیژی بووەتەوە و دەڵێت: "پێنج سەرباز هاتن و خانووەکانیان دەڕووخاند. پێمگوتن ئەمە تانکیی ئاوی ماڵانە، بەڵام قۆڵبەستیان کردم و خستمیانە نێو ئۆتۆمبێل و ویستیان لێم بدەن."

زەویی ئەو سنوورە موڵکی گوندنشینەکانە و بۆ کاری کشتوکاڵی بەکاریدەهێنن، بەڵام ماوەیەکە سوپای عێراق رێگرییان لێدەکات و لە رێگەی لیژنەیەکەوە باخ و دووکانەکانیان دەڕووخێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە