Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا: جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجاندا روو لە زیادبوونە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان کە ئاگایان لە گەنجانیان بێت و ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی مردنیان، کۆنتڕۆڵ بکەن. بۆ ئەمەش کەمکردنەوەی فرۆشتنی خۆراکە خێراکان و باشترکردنی دەروونیان بە گرنگ دادەنێن.

توێژینەوەیەکی توێژینەوەکانی دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا دەریدەخات، رێژەی مردن بە رێژەی 1.2٪ لەنێو ئەو کەسە پێگەیشتووانەدا زیادی کردووە کە تەمەنیان لە خوار 55 ساڵەوە بووە و لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2022 بەهۆی یەکەم جەڵتەی تووندی دڵەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لێکۆڵینەوەکە لە نزیکەی 1 ملیۆن حاڵەتی خەواندن لە نەخۆشخانە لەنێوان ساڵانی 2011-2022 بۆ کەسانی پێگەیشتووی ئەمریکی لە تەمەنی 18-54 ساڵیدا دەریخست و دەرکەوتووە؛ پیاوان زیاتر بەهۆی لێکەوتەکانی جەڵتەی تووندی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە بەراورد بە خانمان.

د. مۆهان ساتیچ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە
دەڵێت: ئێمە زۆرجار پێمانوایە جەڵتەی دڵ کێشەی کەسانی بەساڵاچووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن، گەنجانی پێگەیشتوو مەترسیی جیدییان لەسەرە بەتایبەت لەم سەردەمەی ئێستا.

بۆچی گەنجان تووشی جەڵتەی دڵ دەبن؟ 

* کێشانی جگەرە و نێرگەلە
* گوشاری دەروونی 
* ناڕێکیی خەو 
* خۆراکی ناتەندروست
* نەخۆشییە درێژخایێنەکان
* قەڵەوی
* بۆماوە

دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا دەڵێ لە ماڵەوە تاوەکو پشکنینی هێڵکاریی دڵ پێویستە 10 خولەک بێت و لە ماڵەوە تاوەکو ئەنجامدانی قەستەرە بۆ کەسی تووشبووی جەڵتەی دڵ پێویستە 90 خولەک بێت، چونکە ''خولەکێک دواکەوتن لە بووژانەوەی دڵ، 10٪ چانسی ژیان کەم دەبێتەوە''.

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ 

* سنگئێشە
* ئازاری شان و قۆڵی چەپ
* هێڵنج و رشانەوە
* ئارەقکردن و ساردبوونی پێست
* هەناسەتەنگی 
* ناڕێکیی لێدانی دڵ

هۆکاری جەڵتەی دڵ 
بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ خوێن بۆ دیوارێکی دڵ ناچێت، خانەکانی ماسوولکەی دڵ دەمرن و دڵ فەرمنای ئاسایی خۆیان لەدەستدەدەن.

ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە زۆرە؛

* پیاوان
* جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشەکان
* تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن 
* قەڵەو و کێشزۆر
* کەمجووڵە
* ئەوانەی تووشبووی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ لە خێزانەکانیان هەیە 
* تووشبووی شەکرە و بەرزەچەوری

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە