Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پسپۆڕێکی دڵ: دەکرێت بە هەواڵی خۆش و هەواڵی ناخۆش تووشی جەڵتە ببیت

شکار رێبوار

شکار رێبوار

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە رایدەگەیێنێت، شێوازی ژیانی ناتەندروست ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاد دەکات بەتایبەت لەنێو گەنجاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە 29-9-2026 د. شوان عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، کەمخەوی ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لەنێو خوێندا زیاد دەکات، بەمەش جەستە دەچێتە باری نائاسایی و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ تەنانەت ئەوە گیرانی لوولەکانی خوێنیش خێراتر دەکات.

کۆنیشانەی دڵشکان لەنێو خەڵدا باوە و لەکاتێکدایە کە کەسێک هەواڵێکی بەپەلە جا چ خۆش بێت چ ناخۆش دەبیستێت یاخود لە پەیوەندییەکدا دڵی دەشکێت و ئیدی کۆنیشانەی لەسەر دەردەکەوێت، لەم بارەیەوە د. شوان عوسمان گوتی: لە خانماندا باوە و نزیکەی دوو هەفتە جارێک حاڵەتێکی لەو شێوەیە کە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، لە سەنتەری دڵ لە هەولێر تۆمار دەکەین.

ئەو کەسە لە پشکنینی قەستەرە هیچ بۆڕییەکانی خوێنی نەگیراوە، کاتێک هۆکاری جەڵتەکە لە کەسەکە دەپرسین، دەڵێت (کەسێکی ئازیزم گیانی لەدەستداوە یان هەواڵێکی ناخۆشم بیستووە). هەر بۆیە ئەمە بە کۆنیشانەی دڵشکان دادەنرێت.

دوو توێژینەوەی نێوخۆیی لە هەولێر ئەنجامەکانیان ئاشکرا دەکرێن و دەردەکەوێت، زۆرینەی ئەوانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون، کەمخەو بوون و دڵەڕاوکێیان هەبووە.

توێژینەوەکان لەلایەن رێکخراوی ئەنگەشەوە کراون و دکتۆر بەنان قاسم، پزیشکی پایەبڵند و هاوسەرۆکی رێکخراوەکە بە رووداوی راگەیاند، لە یەکێک لە توێژینەوەکانی رێکخراوەکە کە مێژووی 168 نەخۆشی جەڵتەی دڵ وەرگیراون لە سەنتەری دڵ لە هەولێر، دەرکەوت 80٪ـی تووشبووانی جەڵتە ئەوانەبوون کە شیرینییان خواردووە، 76٪ـیان کەمخەو بوون و 55٪ـی ئەوانەبوون کە خۆراکە خێراکان یاخود لەقوتوونراوەکانیان خواردووە.

د. شوان عوسمان، پسپۆڕی دڵ و قەستەرە سەرپەرشتیی گشتیی توێژینەوەکانی کردووە و ئاشکرا دەکات، شێوازی ژیانی ناتەندروست رۆڵێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.

تووڕەبوون دەبێتە هۆی جەڵتە

توێژینەوەیەکی دیکەی هەمان رێکخراو ئاشکرای دەکات، تووڕەبوون و هەڵچوون ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ لەنێو خەڵکدا زیاد کردووە.

توێژینەوەکە لەسەر 84 نەخۆشی سەنتەری دڵ کراوە کە تووشی جەڵتە بوون و دەرکەوتووە؛ 52٪ـیان بەهۆی تووڕەبوون و هەڵچوونەوە تووشی بوون و 23٪ـیان بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوە جەڵتە لێیانی داوە.

ئەمەش بزانە

بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەکان و جەڵتەی دڵ ساڵانە دەبنە هۆی 17 ملیۆن بۆ 20 ملیۆن گیانلەدەستدان لە جیهاندا، کە ئەمەش یەکسانە بە یەک مردن لەکۆی سێ مردن لە جیهاندا؛ سێیەکی ئەوانەی بەو نەخۆشییانە دەمرن، کەسانی خوار 70 ساڵان بوون و زۆرترین قوربانیش لە وڵاتانی کەمداهات و هەژارنشینەکانن.

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، نزیکەی 27٪ بۆ 30٪ـی کۆی گشتیی مردنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە