Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-09-2026

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی پاکستان رایگەیاند، وڵاتەکەی بە "هەموو ئامرازێکی بەردەست" بەرگری لە سعودیە دەکات لە دژی هێرشی حووسییەکان و گوتیشی، هەر لایەنێک دووژمنی سعودیە بێت دووژمنی پاکستانیشە.

رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026، خەواجە محەممەد ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گوتی: "سەبارەت بە حووسییەکان، بەهیچ شێوەیەک گومانمان نییە دەستدرێژی دەکەنە سەر سعودیە و ئێمەش بۆ یارمەتیدانی سعودیە ئامادەین."

وەزیری بەرگریی پاکستان ئاماژەی بەوە کرد، پابەندن بە رێککەوتنی بەرگریی هاوبەش بۆ پاراستنی سعودیە و گوتی: "ئەمە بەو واتایە دێت کە هەر ئامرازێک لەبەردەستماندا بێت، بۆ سعودیەش بەردەست دەبێت." گوتیشی، هەر ململانێیەک یان هەڕەشەیەک لەلایەن حووسییەکان، وڵاتان یان گرووپەکانی دیکەوە بکرێتە سەر ئاسایشی سعودیە، ئەوان بۆ بەرگریکردن ئامادە دەبن.

سەبارەت بەوەی ئایا هێزەکانی پاکستان بەشدارییان لە هێرشە ئاسمانییەکانی دژی حووسییەکان کردووە یان نا، خەواجە محەممەد ئاسف ئامادە نەبوو وردەکاری بدات.

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندیی حووسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی ناوچەکە بە ئێرانەوە،  وەزیری بەرگریی پاکستان پێیوایە هەندێک لەو گرووپە بەوەکالەتانە لەژێر کۆنترۆڵ دەرچوون و وەک گرووپی سەرەڕۆ و سەربەخۆ کار دەکەن.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە رۆژی 7ـی ئابی ئەم ساڵ، هەریەک لە سعودیە، پاکستان و تورکیا (رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە)ـیان واژۆ کرد، کە بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هێرشکردنە سەر هەر یەکێک لەم سێ وڵاتە، بە هێرش بۆ سەر هەر سێ وڵاتەکە هەژمار دەکرێت. ئەم هاوپەیمانییە نوێیەش سعودیەی دەوڵەمەند بە نەوت، تورکیای ئەندامی ناتۆ و پاکستانی خاوەن چەکی ئەتۆمی کۆکردووەتەوە.

وەزیری بەرگریی پاکستان هۆکاری دروستکردنی ئەم هاوپەیمانییە نوێیە بۆ شکستی ئەو رێککارە ئەمنییانە دەگەڕێنێتەوە کە پێشتر لە کەنداو هەبوون. لەو بارەیەوە گوتی: "بەهۆی شکستی ئەو رێکخستنە ئەمنییانەی کە بۆ وڵاتانی کەنداو هەبوون، وڵاتانی ناوچەکە بە پێویستیان زانی رێکخستنێکی ئەمنیی نوێ لەنێو خۆیاندا و لە چوارچێوەی جوگرافیای خۆیاندا پێکبهێنن."



بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-09-2026

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە