Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: ئەفراح عەبدڕەزا شەمەری، ناسراو بە دایکی عەبدوڵڵا، یاریدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی پارێزگای سەلاحەدین

وێنە: ئەفراح عەبدڕەزا شەمەری، ناسراو بە دایکی عەبدوڵڵا، یاریدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی پارێزگای سەلاحەدین

عێراق

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

قاسم ئەعرەجی: لەگەڵ هاوپەیمانان گەیشتینە قۆناخی پەیوەندیی دوولایەنە
عێراق30-09-2026

قاسم ئەعرەجی: لەگەڵ هاوپەیمانان گەیشتینە قۆناخی پەیوەندیی دوولایەنە

 رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانیان لە دۆسیەی زیادبوونی سەروەت و سامانی گوماناوی و دەستکەوتی نایاسایی یاریدەدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی پارێزگای سەلاحەدین،کە ئێستا راگیراوە و دەستیان بەسەر زیاتر لە 5 کیلۆگرام زێڕی دا گرتوە. 


ئەفراح عەبدڕەزا شەمەری، ناسراو بە دایکی عەبدوڵڵا، یاریدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی پارێزگای سەلاحەدین، رۆژی 26ی ئابی 2026 لەگەڵ هاوژینەکەی دەستگیرکران .

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوولی 2026  لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەم دۆسیەیەدا بەدەست گەیشتوون، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەلاحەدین، دوای وەرگرتنی دانپێدانانی هاوژینی تۆمەتبارەکە، توانیویەتی شوێنی ئەو زێڕانە بدۆزێتەوە کە لەلایەن خوشکی تۆمەتبارەکەوە لە ماڵەکەی خۆیەوە بۆ ماڵی کەسێکی دیکە گواستراوەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، تیمەکە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، دەستیان بەسەر 5.250 کیلۆگرام زێڕی تۆمەتبارەکەدا گرتووە و بەڵگەنامەی فەرمییان بۆ رێکخستووە.

رۆژی 30-08-2026، دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی عێراق رایگەیاندبوو، هاوژینی یاریدەدەرە راگیراوەکەی بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدینیان دەستبەسەر کردووە. هاوکات دەستیان بەسەر بەڵگەنامەی 95 موڵکدا گرتووە کە بەسەر بەغدا، دیالە و سەلاحەدیندا دابەش بوونە، لەگەڵ 31 بەڵگەنامەی پەنجەمۆرکراوی سپی، کۆمپیوتەر، پارە و زێڕ لە ماڵی تۆمەتبارەکەدا.

هاوژینی تۆمەتبارەکە (پیاوەکە) لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە نزیکەی 27 موڵک بە شێوەیەکی رووکەش بەناوی ئەوەوە تۆمارکراون، جگە لە چەندین موڵکی دیکە کە بەناوی کەسوکار و مامەڵەکارانەوەن، بەڵام خاوەندارێتیی راستەقینەیان بۆ هاوژینەکەی دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

قاسم ئەعرەجی: لەگەڵ هاوپەیمانان گەیشتینە قۆناخی پەیوەندیی دوولایەنە
عێراق30-09-2026

قاسم ئەعرەجی: لەگەڵ هاوپەیمانان گەیشتینە قۆناخی پەیوەندیی دوولایەنە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە