Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەرجەنتین

ئەرجەنتین

وەرزش

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

رافینیا بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا
وەرزش30-09-2026

رافینیا بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا


رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییەکی دۆستانە ئەنجامدەدات و بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریی دەکات.


ئەرجەنتین قۆناخی دوای لیۆنێل مێسی دەستپێدەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان درێژەی دایە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یارییە و بەرەبەیانی سبەی کاژێر 03:00 لە کۆردۆبا رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە، لە یارییەکەدا کریستیان رۆمێرۆ کاپتنی هەڵبژاردەکە دەبێت دوای ئەوەی مێسی بڕیارییدا واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی بهێنێت.

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەیەوێت یاریزانی نوێ تاقیبکاتەوە، لە یارییە دۆستانەکاندا بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە یارییەکەدا هەلی یارییکردن بداتە چەند یاریزانێکی، بەتایبەتیش هەمووان چاوەڕێی دەرکەوتنی نیکۆ پاز دەکەن بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە، ڤالێنتین بارکۆ، یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی دەکرێت هەلی زیاتری پێبدرێت.

ئەرجەنتین سێ یاریی دۆستانە ئەنجامدەدات، یاریی داهاتوویان بەرامبەر بورکینا فاسۆ دەبێت، رۆژی 6ـی مانگیش لە دوایین یاریی دۆستانەدا بەرامبەر بەنین یاریی دەکات و لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی، بۆ دوایینجار بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە یاریی دەکات و ماڵئاوایی لە هاندەرانی هەڵبژاردەکە دەکات.

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەبارەی قۆناخی دوای مێسییەوە دەڵێت "حاشاهەڵنەگرە کە کاتێک ئەو چی دیکە لەگەڵماندا نییە، هەر تیپێک لە جیهاندا یاریزانێکی جێگرەوە نەبووی وەک ئەوی تێدا نەبێت، تووشی ئازار و سەختی دەبێت، بۆ ئێمەش بە هەمان شێوەیە. بەڵام خۆشبەختانە، لەو یارییانەی کە ئەوی تێدا نەبووە، تیپەکە وەڵامدانەوەی باشی هەبووە. بەختەوەرانە یاریزانی گەنج هەن کە دەتوانن بەشداری و هاوکاری بکەن، ئێمەش بەدوای رێگەی جیاوازدا دەگەڕێین بۆ یاریی کردن. بۆ نا؟ ئەوە هۆکاری ئەوەیە کە ئەم یارییانە بۆ ئەوەن شتی نوێ تێیاندا تاقیبکەینەوە. "

راهێنەری ئەرجەنتین زیاتر گوتی ":دەتوانین بە رێگەی جیاواز یاریی بکەین، بە دوو هێرشبەرەوە، بە سێ هێرشبەر، بە سێ بەرگریکاری ناوەندەوە، یان بە ستراتیژی جیاوازەوە کە لەوانەیە لە داهاتوودا بەسوود بن. ئەوەش هەمان ئەو شتەیە کە هەوڵ دەدەین بیکەین بەبێ ئەوەی لەبیری بکەین کە تۆپی پێی ئێمە لە دەوری تۆپەکە و کۆکردنەوەی ئەو یاریزانانە دەسوڕێتەوە کە باش یاریی دەکەن. بڕوام وایە ئەوە ناگۆڕێت، لانیکەم تاوەکو ئەو کاتەی ئێمە لێرەین، ئەوە ناسنامەی ئێمەیە. لەوێشەوە، دەبینم چی دەکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

رافینیا بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا
وەرزش30-09-2026

رافینیا بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە