Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کولتوور

لە ئیستەنبووڵ فیلمی (جگە لە چیاکان، شایەت نییە) پێشاندرا

عومەر سۆنمەز

عومەر سۆنمەز

01-10-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عومەر سۆنمەز
عومەر سۆنمەز01-10-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن
کولتوور 08-10-2026

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن


رووداو دیجیتاڵ

دوای ئامەد، دووەمین پێشاندانی فیلمی سینەمایی (جگە لە چیاکان، شایەت نیی) لە دەرھێنانی کورتولوش باشتیمار، شەوی 29ـی ئەیلوول، لە سینەما کادیکۆی لە لە ئیستەنبووڵ بە ئامادەبوونی بەرچاوی ھونەرمەندان، نووسەران، رۆژنامەڤانان و کەسایەتییە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.
 
فیلمەکە باس لە رووداوەکانی ساڵانی نەوەتەکان لە باکووری کوردستان دەکات، وەک کوشتنی بکەرنادیار، چۆڵکردنی گوندەکان و قەدەخەکارییەکان، سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا، بەڵام ھاوکات رەخنەی کەمیی بەکارھێنانی زمانی کوردیشی لێ گیرا.
 
لە نێو ئامادەبوواندا، دایکانی ئاشتی و پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە دەم پارتی، ئامادەبوون.
 
کورتولوش باشتیمار، دەرھێنەری فیلمەکە، رایگەیاند، ئامانجیان لەم فیلمە شایەتیدانە بۆ پرۆسەی ئاشتی و گوتی: "ئەم فیلمە ھاواری ئاشتییە، دەنگێکە کە بۆ ئاشتی دەنگ دەداتەوە. ئێمە ئەم فیلمەمان لەسەر ئەو راستییانە دروست کردووە کە لە ناوچەکەماندا روویانداوە. لە کاتێکدا باس لە ئاشتی، برایەتی و ژیانێکی دیموکراتیک دەکرێت، نمایشکردنی ئەم فیلمە شایەتییەکی سینەماییە بۆ پرۆسەی ئاشتی".
 
ھەروەها رووکەن دەمیرتاش، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، گوتی: "بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە لەم فیلمەدا بەشدارم. ھاوکات زۆر ھەستیاریشم. ئێمە لە فیلمەکەدا باس لە شتە راستەقینەکان و شتە شاراوەکان دەکەین. دەمەوێت ھەموو کەسێک ئەم فیلمە ببینێت".
 
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی، دوای بینینی فیلمەکە گوتی: "فیلمێکی زۆر جوانە، زۆرم بەدڵ بوو. دەستی دەرھێنەر و ئەکتەرەکان خۆش بێت. بەڕاستی ئەم فیلمە ئێمەی گەڕاندەوە بۆ ساڵانی نەوەتەکان. راستییەکەی، من لە فیلمەکەدا خۆشم بینی، پارچەیەک لە ژیانی خۆمم تێدا بینییەوە".
 
دایکێکی ئاشتیش رایگەیاند: "فیلمەکە باس لەو زوڵمە دەکات کە لە کورد کراوە. فیلمێکی زۆر باشە. ئێمە ھەمیشە خوازیاری فیلمی لەم شێوەیەین".
 
سەرەڕای ناوەڕۆکە بەھێزەکەی، بەشێک لە ئامادەبووان رەخنەیان لەوە گرت کە فیلمەکە زیاتر بە زمانی تورکییە و دیالۆگە کوردییەکان زۆر کەمن.
 
ھیڤا ئاڵگەم، یەکێک لە بینەران، گوتی: "ئەگەر فیلمەکە بە کوردی بووایە، زۆر باشتر دەبوو. ماندووبوونێکی زۆریان پێوە دیارە، بەڵام کاتێک باس لە رووداو و ناوچەیەک دەکەیت و بە زمانی خۆیان قسە ناکەیت، شتێک کەم دەمێنێتەوە و پەیامەکە ناگات".
 
لە بەرامبەردا، بینەرێکی دیکە بە ناوی وەیسی دۆغان ئاماژەی بە کاریگەریی فیلمەکە کرد و گوتی: "بەڕاستی ماندووبوونێکی زۆر بە فیلمەکەوە دیارە. ھەندێک جار دەگریاین و ھەندێک جار بیرمان دەکردەوە. فیلمەکە باس لە راستییەکانی ناوچەکەمان دەکات".
 
فیلمی (جگە لە چیاکان، شایەت نییە) کە لە 2024 لە وان لە کەشوهەوایەکی سەختی زستاندا وێنەی گیراوە، بڕیارە لە 3ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە سینەماکانی تورکیا پێشانبدرێت.
 
 
 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن
کولتوور 08-10-2026

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە