Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
راپۆرتە هەواڵ

یۆرگن کڵۆپ و ئەرکە قورسەکەی.. گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ ئەڵمانیا

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟


رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپ، دوای دوو ساڵ لە دوورکەوتنەوەی لە کاری راهێنەرایەتی، گەڕایەوە مەیدانەکان بۆ ئەوەی گەورەترین ئەرک بگرێتە ئەستۆ، ئەویش گەڕاندنەوەی شکۆی تۆپی پێی ئەڵمانیایە بۆ سەردەمی زێڕینی.


هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە نازناوە لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان، لە دوای بردنەوەی مۆندیالی 2014ـەوە تووشی زنجیرەیەک شکست و ئەنجامی خراپ بووە. مانشافت لە هێزێکی تۆقێنەرەوە بووەتە تیپێک کە لەناو قەیران و دابەزینی ئاستدا دەتلێتەوە.

کڵۆپ مێژوویەکی درەوشاوەی هەیە لە گۆڕینی یانە گەورەکان بۆ تیپی سەرکەوتوو، هەر ئەمەش وای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا کردووە متمانەی پێ بدەن تاوەکو سەرکردایەتی هەڵبژاردەکە بکات. رۆژنامەڤانانی ئەڵمانیا چاوەڕوانی ئەوەن کڵۆپی تەمەن 59 ساڵ، ئەو ستایلە بەهێزەی 'هێڤی مێتاڵ' کە لە لیڤەرپوول و بۆرووسیا دۆرتمۆند پەیڕەوی دەکرد، بگوازێتەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی.

کاتێک کڵۆپ لە ساڵی 2015 چووە لیڤەرپوول، لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "هەر کەسێک بیەوێت یارمەتی لیڤەرپوول بدات، دەبێت لە کەسێکی گوماناوییەوە ببێتە کەسێکی بڕوادار". ئێستاش ئامانجی سەرەکی ئەو گەڕاندنەوەی متمانەیە بۆ یاریزانان و هاندەرانی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکە گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی.

کاروانی کڵۆپ وەک چیرۆکێکی ئەفسانەیی وایە. ئەو وەک یاریزان زۆربەی ساڵەکانی لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا لەگەڵ ماینز بەسەر برد. کڵۆپ سەبارەت بە سەردەمی یاریزانیی خۆی دەڵێت "من بەهرەیەکم هەبوو بۆ خولی پلە پێنج دەگونجا، بەڵام مێشکێکم هەبوو بۆ بۆندێسلیگا، ئەنجامەکەش بووە کاروانێکی وەرزشی لە پلە دوودا".

کڵۆپ لە تەمەنی 33 ساڵیدا بووە راهێنەری ماینز و بۆ یەکەمجار گەیاندنیە بۆندێسلیگا. دواتر لە ساڵی 2008 راهێنەرایەتی بۆرووسیا دۆرتمۆندی گرتە دەست، کە لە قەیرانی داراییدا بوو و وەرزی پێشووتر پلەی 13ـی گرتبوو. کڵۆپ دوو نازناوی بۆندێسلیگای بۆ بردنەوە و گەیاندنیە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2013. پاشان لە لیڤەرپوول هەموو نازناوەکانی بردەوە، لەوانە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ. کڵۆپ لە ساڵی 2024 ئانفێڵدی جێهێشت و هەرچەندە پێشنیازی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگلتەرای هەبوو، بەڵام بڕیاریدا پشوو بدات.

شکستی ئەڵمانیا لە مۆندیال و دەرچوونیان لە قۆناخی 32 بەرامبەر پاراگوای، دەرگای بۆ گەڕانەوەی کڵۆپ کردەوە. کێشەکانی ئەڵمانیا زۆرن، بەڵام گەورەترین کێشە نەمانی متمانەیە. لە یارییەکەی پاراگوای، جۆناسان تا کە پێشتر لێدانی سزای جێبەجێ نەکردبوو، تۆپەکەی بۆ دەرەوەی گۆڵ هاوێشت و ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا لە مۆندیال بە لێدانی سزا دۆڕا، ئەمەش ئەو دۆخە نیشان دەدات کە کڵۆپ دەبێت چاکی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە