Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیێگۆ مارادۆنا

دیێگۆ مارادۆنا

راپۆرتە هەواڵ

پاسەوانەکەی مارادۆنا لە دادگا: پزیشکەکەی دیێگۆ هۆشدارییەکانی پشتگوێ دەخست

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ


یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لە بەردەم دادگا زانیاریی نوێ و شۆکهێنەری لەبارەی رۆژانی کۆتایی ژیانی ئەو ئەستێرەیە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پزیشکە تایبەتەکەی گوێی بە هۆشدارییە تووندەکان نەداوە.


بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، مارتین ئانیبال دۆمینگێز، ئەندامی تیمی پاراستنی مارادۆنا، شایەتیی خۆی لەبەردەم ئەو دادگایەدا دا کە پرسی گیانلەدەستدانی مارادۆنا تاوتوێ دەکات. دۆمینگێز گوتی، لیۆپۆڵدۆ لوکی، پزیشکی تایبەتی مارادۆنا، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستیی دیێگۆ، ئامادە نەبووە بەپیر داواکارییەکانەوە بچێت.

"نەیدەویست خۆی بشوات و نانی نەدەخوارد"

ئەو پاسەوانە باسی لە دۆخی دەروونی و جەستەیی مارادۆنا کردووە لەو ماڵەی تێیدا چارەسەری وەردەگرت و دەڵێت "دیێگۆ باری دەروونی زۆر خراپ بوو، مامەڵەی لەگەڵ هەمووان ت٢وند بوو. نەیدەویست نان بخوات، نەدەهاتە دەرەوە لە ژوورەکەی و تەنانەت رەتیدەکردەوە خۆیشی بشوات".

دۆمینگێز ئاشکرای کرد کە دۆخی مارادۆنا گەیشتبووە ئاستێک، ناچار بوون لەناو ژوورەکەی خۆیدا توالێتێکی بۆ دروست بکەن، چونکە توانای جوولەی نەمابوو و بەکارهێنانی توالێتی ماڵەکەی رەت دەکردەوە.

هۆشدارییەکان و پشتگوێخستنی پزیشک

پاسەوانەکەی مارادۆنا دەڵێت، چەندینجار تێبینیی ئەوەی کردووە کە دەموچاوی مارادۆنا بەشێوەیەکی نائاسایی ئەستوور ببوو (بەهۆی کۆبوونەوەی شلەمەنی)، بەڵام پزیشکەکە تەنیا چوار جار لە ماوەی 14 رۆژدا سەردانی کردووە.

دادگا چەند نامەیەکی دۆمینگێزی وەک بەڵگە نیشان دا کە بۆ پزیشکەکەی ناردووە و تێیدا هۆشداریی داوە لە ئەستووربوونی دەموچاوی مارادۆنا، بەڵام پزیشکەکە لە وەڵامدا گوتوویەتی "ئەوە بەهۆی زۆر پاڵکەوتنە لەسەر جێگە و بە تێپەڕبوونی کات نامێنێت".

راپۆرتی پزیشکی دادوەری

دواتر راپۆرتی پزیشکی دادوەری دەریخست کە مارادۆنا بەهۆی سستبوونی درێژخایەنی دڵ و کۆبوونەوەی شلەمەنی لە سییەکانیدا گیانی لەدەستداوە. پشکنینەکان سەلماندیان کە سێ لیتر شلەمەنی لەناو سکی مارادۆنادا کۆببووەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوە بووە کە چەند رۆژێک پێش گیانلەدەستدانی، جەستەی بەرەو پەککەوتن چووە.

تۆمەتبارەکان کێن؟

لە دۆسێیەی گیانلەدەستدانی مارادۆنادا، جگە لە لیۆپۆڵدۆ لوکی، حەوت کەسی دیکە لە تیمی پزیشکی و پەرستاری تۆمەتبارن بە 'کەمتەرخەمی و گوێنەدان' کە بووەتە هۆی مردنی یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ.

دیێگۆ مارادۆنا لە 25ـی تشرینی دووەمی 2020، لە تەمەنی 60 ساڵیدا و لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە ماڵەکەی خۆیدا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە