Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

راپۆرتە هەواڵ

9 گۆڕانکاری؛ ریال مەدرید ژمارەی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی نوێ راگەیاند

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو - هەولێر


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی ژمارەی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی 2026-2027 راگەیاند. لیستە نوێیەکە 9 گۆڕانکاری گەورەی تێدایە و تێیدا ژمارەی درێسی ئەستێرە نوێیەکان و چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی ئاشکرا کراوە.


بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمی یانە شاهانەکە، هەردوو یاریزانی لاو؛ کارلۆس ئیسپی و یان دیۆماندی، بەفەرمی بوونە بەشێک لە تیپی یەکەم. ئیسپی درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت کە پێشتر  خاوەنەکەی دانی سیبایۆس بوو، دیۆماندیش ژمارە 25ـی پێدراوە.

ژمارەی یاریزانە نوێیەکان

ئەو یاریزانە نوێیانەی لەم هاوینەدا پەیوەندییان بە قەڵای سپییەوە کردووە، ژمارەکانیان بەم شێوەیە دەبێت:

ئیبراهیما کۆناتی: ژمارە 16.
مارک کوکورێیا: ژمارە 17 (کە پێشتر لای مارکۆ ئاسێنسیۆ بوو).
بێرناردۆ سێلڤا: ژمارە 20 (کە فران گارسیا لەبەری دەکرد).
دینزڵ دومفرێیس: ژمارە 24.

گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان و گەڕانەوەی ئێندریک

لەسەر ئاستی یاریزانانی ئێستای یانەکە، سێ گۆڕانکاری گرنگ روویانداوە؛ مارکۆ ئاسێنسیۆ ژمارە 2ـی وەرگرت کە پێشتر هی دانی کارڤاخالی ئەفسانەی یانەکە بوو (کە یانەکەی جێهێشتووە). دینزڵ هاوسن ژمارە 4ـی وەرگرت کە هی دەیڤد ئالابا بوو. هەروەها ئێندریک، ئەستێرە بەرازیلییەکە کە نیوەی وەرزی رابردوو بەخواستن لە ئۆڵۆمپیک لیۆن بوو، گەڕایەوە و جارێکی دیکە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

لیستەکە پڕ بووەتەوە

بە راگەیاندنی ئەم ژمارانە، ریال مەدرید هەموو ژمارەکانی تیپی یەکەمی پڕکردووەتەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە ئەگەر یانەکە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە بیەوێت یاریزانێکی دیکە بکڕێت، دەبێت یەکێک لە یاریزانەکانی ئێستای بفرۆشێت یان گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی شوێن بۆ یاریزانە نوێیەکە بکاتەوە.

دەستپێکی وەرز

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، 22ـی ئاب، ریال مەدرید یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ئەنجام بدات، کە تێیدا یاریزانەکان بە ژمارە نوێیەکانیانەوە دەردەکەون.

لیستی تەواوی ژمارەی یاریزانانی ریال مەدرید:

گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا (1)، لونین (13).

بەرگریکاران: ئاسێنسیۆ (2)، میلیتاو (3)، هۆیسن (4)، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد (12)، کۆناتێ (16)، کوکورێیا (17)، کارێراس (18)، رۆدیگێر (22)، مێندی (23)، دومفرێیس (24).

ناوەڕاستکاران: بێلینگهام (5)، کاماڤینگا (6)، ڤاڵڤێردی (8)، چوامینی (14)، ئاردا گولەر (15)، بێرناردۆ سێلڤا (20) و تیاگۆ پیتارچ (27).

هێرشبەران: ڤینیسیۆس جونیۆر (7)، ئێندریک (9)، ئێمباپێ (10)، رۆدریگۆ (11)، ئیسپی (19)، ئیبراهیم دیاز (21) و یان دیۆماندی (25).

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە