Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

راپۆرتە هەواڵ

کریستیانو رۆناڵدۆ دوای وازهێنان چی دەکات؟

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

وازهێنانی کریستیانو رۆناڵدۆ لە یاریکردن، چیدی سیناریۆیەکی دوور نییە کە نەتوانرێت باسی لێوە بکرێت، دوای ئەوەی خودی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەرگای بەڕووی کۆتاییهاتنی کاروانە وەرزشییەکەیدا کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە رەنگە ئەم وەرزە دواوەرزی بێت لە نێو یاریگەکاندا.


کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵ، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری  Vogue رایگەیاند "ئەمساڵ بەئەگەرێکی زۆرەوە دواساڵی من دەبێت لە تۆپی پێدا". ئەم لێدوانە دوای بەشداریکردنی دێت لە مۆندیالی 2026، کە شەشەم و دوایین مۆندیالی بوو لە مێژوویدا، کاتێک هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناخی 16 بەرامبەر ئیسپانیا ماڵئاوایی کرد.

بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوە نییە "کەی رۆناڵدۆ واز دەهێنێت؟"، بەڵکو ئەوەیە "رۆناڵدۆ دوای وازهێنان چی دەکات؟".

خاوەندارێتی یانەکان

بەپێچەوانەی زۆربەی ئەفسانەکانی تۆپی پێ کە روو لە کاری راهێنەرایەتی دەکەن، رۆناڵدۆ چەندین جار ڕایگەیاندووە کە نابێتە راهێنەر. لە بەرامبەردا، ئەو دەیەوێت ببێتە "خاوەن بڕیار". 

لە شوباتی 2026، رۆناڵدۆ لەڕێگەی کۆمپانیای CR7 Sports Investments بڕی 25%ـی پشکەکانی یانەی ئەلمێریای ئیسپانی کڕی. ئەمە نیشانەیەکی روونە کە ئەو دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگا وەک وەبەرهێنەر و خاوەن یانە بمێنێتەوە، نەک وەک راهێنەرێک لەسەر کورسیی یەدەگ.

ئیمپراتۆرییەتی پادڵ 

وەرزشی پادڵ Padel یەکێکە لە خولیایە گەورەکانی رۆناڵدۆ. ئەو تەنیا وەک یاریزانێک سەیری ئەم وەرزشە ناکات، بەڵکو وەبەرهێنانی گەورەی تێدا کردووە. لە ساڵی 2024 سەنتەری  Lisboa Racketـی لە لیسبۆن کڕی و ئێستا خەریکی دروستکردنی "شارۆچکەی پادڵ"ـە لە پۆرتوگال بەتێچووی زیاتر لە 5 ملیۆن یۆرۆ. پێشبینی دەکرێت دوای وازهێنان ببێتە باڵیۆزی جیهانیی ئەم وەرزشە.

چوونە نێو جیهانی سینەما و بەرهەمهێنان 

رۆناڵدۆ هەمیشە ئارەزووی نواندنی هەبووە. لە ساڵی 2025 کۆمپانیایەکی سەربەخۆی بۆ بەرهەمهێنانی فیلم دامەزراند بەهاوبەشی لەگەڵ ماتیۆ ڤۆن، بەرهەمهێنەری ناوداری بەریتانی. ئێستا کۆمپانیاکەی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دوو فیلمی ئەکشنە. دوای وازهێنان، لەوانەیە رۆناڵدۆ وەک ئەکتەر یان بەرهەمهێنەرێکی گەورە لە هۆلیوود و سینەما جیهانییەکاندا ببینرێت.

براندی CR7 

براندی CR7 پڕۆژە هەرە گەورەکە رۆناڵدۆ خاوەنی ئیمپراتۆرییەتێکی بازرگانییە کە هۆتێل، براندی جلوبەرگ، بۆن و بەرهەمە تەندروستییەکان دەگرێتەوە. وازهێنان دەرفەتێکی زێڕینی بۆ دەڕەخسێنێت تاوەکو بەتەواوی کاتی خۆی بۆ بەڕێوەبردن و
گەورەکردنی ئەم براندە تەرخان بکات کە بووەتە یەکێک لە بەهێزترین نیشانە بازرگانییەکان لە جیهاندا.

گۆڵی ژمارە 1000 

گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 1000 دوا ئامانجە پێش ماڵئاوایی، هەرچەندە رۆناڵدۆ وازهێنانی نزیکە، بەڵام هێشتا یەک ئامانجی وەرزشی ماوە کە لەوانەیە پێش رۆیشتنی بیپێکێت، ئەویش گەیشتنە بە گۆڵی ژمارە 1000 لە کاروانی وەرزشییدا. ئێستا خاوەنی 976 گۆڵە و تەنیا 24 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ناوەکەی بە پیتی زێڕین وەک تاقە یاریزان کە بگاتە ئەو ژمارەیە، لە مێژوودا تۆمار بکات.

رۆناڵدۆ دوای تۆپی پێ بەرەو ژیانێکی پڕ لە سەفەر، وەبەرهێنانی ملیۆن دۆلاری، خاوەندارێتی یانەکان و جیهانی سینەما هەنگاو دەنێت، تاوەکو وەک خۆی دەڵێت "ژمارەیەکی دەگمەن و بێوێنە لە مێژوودا جێبهێڵێت".

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە