Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی مارەبڕینی سوهەیلە تاهیری

کاتی مارەبڕینی سوهەیلە تاهیری

راپۆرتە هەواڵ

سوهەیلە تاھیری.. هاوژینە نوێیەکەی رۆبێرتۆ کارلۆس موسڵمانە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

بڵاوبوونەوەی وێنەکانی رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی ریال مەدرید، لەگەڵ خانمە سەرمایەدار 'سوهەیلە تاھیری' لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و هەمووان دەپرسن: ئەو خانمە کێیە کە بووە هاوژینی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی تۆپی پێ؟.


چیرۆکی هاوسەرگیریی ئەم دووانە بۆ سەرەتای ساڵی 2026 دەگەڕێتەوە. بەگوێرەی بەرنامەی Fiestaـی ئیسپانی، کارلۆس و سوهەیلە سەرەتا لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا هاوسەرگیرییان کردووە، پاشان لە 25ـی تەمموزی 2026 جارێکی دیکە لە ئاهەنگێکی گەورەتردا لەگەڵ هاوڕێ و خزمەکانیان خۆشییەکەیان گێڕاوەتەوە.

سوهەیلە تاھیری کێیە؟ 

سوهەیلە خانمە سەرمایەدارێکی سەرکەوتووە لە بواری بەڕێوەبردنی وەرزشی و کارە نێودەوڵەتییەکاندا. ئەو هەڵگری وڵاتینامەی ئیسپانییە و بەڕەچەڵەک مەغریبییە. ناوی سوهەیلە پێش ئەوەی ببێتە هاوژینی کارلۆس، لە نێوەندە وەرزشییەکاندا ناسراو بووە، چونکە وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆمپانیای Next Investment SARL کاری کردووە کە لقەکانی لە ئیمارات، ئیسپانیا و بۆرکینافاسۆ هەیە.

هاوبەشیی لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەستێرەکان سوهەیلە تەنیا هاوژینی کارلۆس نییە، بەڵکو هاوبەشی کارەکەشیەتی. ئەو لە بواری بەڕێوەبردنی کاروانی وەرزشیی یاریزانە گەورەکاندا چالاکە. ناوی ئەو بەستراوەتەوە بە بەڕێوەبردنی کارەکانی چەندین ئەستێرەی جیهانی وەک: لوکا مۆدریچ، نانی، لوسیۆ، مارکۆ ماتێراتزی و جۆن تێری.

چۆن یەکدیان ناسی؟ سوهەیلە لە هەڤپەیڤینێکدا ئاشکرای کرد کە سەرەتای پەیوەندییەکەیان بۆ کار دەگەڕێتەوە. ئەو گوتی "لە سەرەتادا نەم دەناسی، بەڵام کارکردن پێکەوە بووە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکی مرۆیی و سۆزداریی بەهێز لە نێوانماندا دروست بێت". لە بەرامبەردا، رۆبێرتۆ کارلۆس لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا سوهەیلەی بە هاندەرانی ناساند و گوتی "ئەو ژنێکی مەزن و خانمە سەرمایەدارێکی لێهاتووە، بەختەوەرییەکی زۆری بۆ ژیانم هێناوە".

لە کاتە سەختەکاندا لە تەنیشتی بوو

سوهەیلە لە سەرەتای ساڵی 2026 کاتێک رۆبێرتۆ کارلۆس تووشی کێشەیەکی لەناکاوی دڵ بوو و نەشتەرگەرییەکی خێرای بۆ کرا، لە تەنیشتی مابووەوە و پشتگیرییەکی گەورەی کرد تاوەکو بەتەواوی چاکبووەوە.

کورتەیەک لە کاروانی رۆبێرتۆ کارلۆس

  ــ لە ساڵی 1973 لە بەرازیل لەدایکبووە.
  ــ 11 وەرز لە ڕیال مەدرید یاریی کردووە (527 یاری و 68 گۆڵ).
  ــ 3 جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و 4 جار خولی ئیسپانیای بردووەتەوە.
  ــ لەگەڵ بەرازیل مۆندیالی 2002 و دووجار کۆپا ئەمریکای بەدەستهێناوە.
  ــ بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی باڵی چەپ لە مێژوودا دادەندرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە