Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارسێلۆنا هێشتا ئەلڤارێزی دەوێت

بارسێلۆنا هێشتا ئەلڤارێزی دەوێت

راپۆرتە هەواڵ

بارسێلۆنا وادەی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێز دیاریدەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی گواستنەوەی هاوینە گەیشتووەتە قۆناخە هەستیارەکان و یانەی بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی داوە کە هێرشبەرێکی نوێ بۆ شوێنگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس بگوازێتەوە. دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە  بەدڵنیاییەوە هێرشبەرێکی سەرەڕم دەگوازنەوە.

هەرچەندە دیکۆ ناوی ئەو یاریزانەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بژاردەی یەکەمی بارسایە. یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکو ئێستا چاوەڕێی کردووە بۆ ئەوەی لە دوایین رۆژەکانی مێرکاتۆدا گوشارەکانی بۆ سەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستپێبکات.

ستراتیژیی بارسا بۆ رفاندنی ئەلڤارێز پەیوەندییەکانی بارسێلۆنا و ئەلڤارێز بۆ مانگی شوباتی رابردوو دەگەڕێتەوە، کاتێک یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانەکە ئەنجامدرا و ئارەزووی ئەلڤارێز بۆ یاریکردن لە کامپ نو ئاشکرا بوو. بارسا بڕیاریدا بوو بەر لە مۆندیال یەکەم دەستەوارە پێشکەش بکات، بەڵام سووربوونی ئاتلێتیکۆ لەسەر نەفرۆشتنی، پلانەکەی پەکخست.

ئێستا ئەلڤارێز گەڕاوەتەوە مەدرید و لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی قسەی کردووە، بەڵام هێشتا دۆخەکە ئاڵۆزە. یاریزانەکە نایەوێت یاخیبوون رابگەیێنێت، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی یانەکەیەتی.

یارییەکەی ڤیاڕیال یەکلاکەرەوە دەبێت

بارسێلۆنا وادەیەکی نزیکی بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە داناوە. چاودێران پێیانوایە یارییەکەی شەوی یەکشەممەی ئاتلێتیکۆ مەدرید
بەرامبەر ڤیاڕیال خاڵی وەرچەرخان دەبێت. ئەگەر ئەلڤارێز بەشداریی بکات و کاردانەوەی هاندەران ببینرێت، بارسا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات. ئەگەر بنبەستەکە بەردەوام بێت، دیکۆ پەیوەندی بە یاریزانەکەوە دەکات و سوپاسی دەکات بۆ هەوڵەکانی و دەرگای داهاتووی بۆ بەکراوەیی دەهێڵێتەوە، بەڵام بۆ ئەم هاوینە کۆتایی بە هەوڵەکان دەهێنێت.

لاوتارۆ مارتینێز؛ پلان بی

ئەگەر گواستنەوەی ئەلڤارێز مەحاڵ بێت، بارسێلۆنا روو لە لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەکات. بارسا تاوەکو ئێستا
تەنیا پرسیاری دۆخی یاریزانەکەی کردووە و هیچ دەستەوارەیەکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، بەڵام وەک پلانی B لەسەر مێزی دیکۆ و هانزی فلیک ماوەتەوە.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر بارسێلۆنا نەتوانێت لەم چەند rۆژە کەمەی ماوە هیچ کام لەم دوو هێرشبەرە بگوازێتەوە، ئەوا بەناچاری پلانەکانی بۆ گواستنەوەی زستانە لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو دوادەخات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە