Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جومال موسیالا

جومال موسیالا

راپۆرتە هەواڵ

ئایا بایرن میونشن دەستبەرداری جەمال موسیالا دەبێت؟

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەڵوێستی کۆتایی خۆی دەربارەی داهاتووی جەمال مووسیالا یەکلاکردەوە، ئەمەش دوای ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە تووشی ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە بوو و بووە هۆی ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا دووجار لەناو یاریگادا بکەوێت.


بەگوێرەی ئەوەی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی بایرن میونشن بڕیاریداوە نەیەتە ناو بازاڕی گواستنەوەکان بۆ گەڕان بەدوای جێگرەوەیەک بۆ مۆسیالا، سەرەڕای ئەوەی بازاڕی هاوینە تاوەکو یەکی ئەیلوول بەردەوامە. یانەکە پێداگیرە لەسەر پێدانی پاڵپشتی تەواو و کاتی پێویست بە یاریزانەکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان بەبێ پەلەکردن.

بایرن پێیوایە ئێستا چەند بژاردەیەکی دیکەی هەیە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی 'دروستکەری یاری' و ژمارە 10، دیارترینیان ئیسماعیل سەیباری، لینارت کارل و سێرج گنابری، ئەمەش بژاردەی پێویست دەداتە راهێنەر لە ئەگەری نەبوونی مۆسیالا لە ماوەی داهاتوودا.

چۆنیەتی رووداوەکە

موسیالا لە کاتی یارییەکی دۆستانەی بایرن بەرامبەر لایپزیگ لە شەممەی رابردوو، بەشێوەیەکی لەناکاو لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا کەوتە سەر زەوی، بێ ئەوەی هیچ بەریەککەوتنێکی هەبێت. لەو کاتەدا راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە یاریزانەکە تووشی گێژخواردن و تێکچوونی خولی خوێن بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ سەروو 30 پلە، بەڵام قەیرانەکە بەشێوەیەکی نیگەرانکەرتر دووبارە بووەوە لە کاتی یارییەکی دۆستانەی دیکە بەرامبەر هایدنهایم لە رۆژی سێشەممە، کاتێک مۆسیالا تەنیا چەند خولەکێک دوای هاتنە ناوەوەی وەک یاریزانی جێگرەوە، دووبارە کەوت و بە یارمەتی تیمی پزیشکی یاریگای جێهێشت.

موسیالا راستی دۆخەکەی ئاشکرا دەکات

دوای رووداوی دووەم، مۆسیالا خۆی روونکردنەوەیدا و لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نووسی کە بارودۆخی باشە و سوپاسی پشتیوانی
هەوادارانی کرد. ئاشکرای کرد کە پزیشکەکان دەستنیشانیان کردووە تووشی حاڵەتی  Neurological absencesـی کورتخایەن و کاتی بووە کە بەهۆی تێکچوونێکی دەمارییەوە دروست بووە و دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

ئەو جەختی کردەوە کە پزیشکەکان دڵنیایان کردووەتەوە هیچ مەترسییەکی تەندروستی درێژخایەنی لەسەر نییە و گەشبینە بە چارەسەرەکان.

بایرن دەستبەرداری نابێت

بڕیاری بایرن بۆ نەکڕینی جێگرەوە، دووپاتکردنەوەی ئەوەیە کە یانەکە متمانەی تەواوی بە مۆسیالا هەیە و قەیرانە تەندروستییەکەی نابێتە هۆی دەستبەرداربوون لێی. ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی شانازی یانەکەش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ یاریزانەکە دەربڕی و رایگەیاند کە بە بەردەوامی لە خەمی بارودۆخی ئەودایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە